پەیەدە: ئێمە لەو بڕوایەداین یادی تەڤگەری ئازادیی دەبێتە هۆی کاری مەزنتر

ئەندامێکی ئەنجومەنی پەیەدە رایدەگەیەنیت، بەهیواین تەڤگەری ئازادیی پلانسازییەکی تۆکمەیان بۆ داهاتوو هەبێت و زیاتر بەرەو پێشەوە بچن، ئێمە لەو بڕوایەداین یادی دامەزراندنی تەڤگەر، دەبێتە هۆی کاری مەزنتر.

بێرڤان محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتیی دیموکرات ((PYD بەیاوەریی شاندێک لە نووسییگەی پارتەکەی لە هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی نۆیەمیین ساڵەی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادییەوە، سەردانی بارەگای سەرەکیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان لە شاری سلێمانیی کرد و لەلایەن هاوسەرۆکانی گشتیی تەڤگەری ئازادیی سەلام عەبدوڵڵا و تارا حسێن پێشوازییان لێرا و پیرۆزباییان لە ئەندامان و  لایەنگرانی تەڤگەری ئازادیی کرد و بێرڤان رایگەیاند: لە نۆساڵی رابردوودا تەڤگەری ئازدیی کاری جوانیان کردوە، هیوا سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین؛ بەهیواین پلانسازییەکی تۆکمەیان بۆ داهاتوو هەبێت و زیاتر بەرەو پێشەوە بچن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لەو بڕوایەداین یادی تەڤگەری ئازادیی دەبێتە هۆی کاری مەزنتر و بانگەشەی گەورەتر بکەن، هەنگاوی گەورەتر بنێین بۆ ئازادیی بەشەکانی تری کوردستان.

هەروەها چێکی بکە

كاروبارە تەندروستییەكانی هەرێمی کورستان بووە بە بازرگانیی

ئەبوبەكر مەجید سیستەمی تەندروستیی بابەتێکی گرنگە بۆ مرۆڤ، بە درێژایی مێژوو مرۆڤ لە گەڕاندابووە بۆ …