تورکیا ١٠ بنکەی سەربازیی دیکەی لە هەرێم دروستکرد_چوار هەزار خێزان ناوچەکەیان جێهێشتووە

سوپای تورکیا بنکە سەربازییەکانی لە هەرێمی کوردستان زیاتر ئەکات، لەو چوارچێوەیەدا لە دەوروبەری ناحیەی شێلادزێی  سەربەقەزای ئامێدی، ١٠ بارەگای سەربازیی دروست کردووە و دانیتوانی ناوچەکەش ناچار ئەکەن کۆچبکەن.

بە هۆی سوپای تورکیاوە ٨٥ گوند چۆڵکراون

هەرفتەنامەی هاوڵاتى بڵاوى کردەوە، سوپاى تورکیا لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان سەدان گوند و ناوچەیان داگیركردووە و لەهەندێك شارۆچکە، ناحیە و گوندى سنوورى دهۆك هاتووچۆیان لە نێوان گوندەکان و رەز و باخەکان قەدەغەكردوە، بەجۆرێک لە سنووری شیلادزێ ١٠ بنکەى سەربازییان دروستکردوە.

ئاماژە بەوەکراوە، ناحیەی شیلادزێ پێکهاتووە لەناوچەكانی دوسكی، ژووری، رێكان و نێرەویی، ناحیەکە بەدووری ٣٠ كیلومەتر ئەكەوێتە ناوەندی شارۆچکەى ئامێدی لە سنووری دهۆك و بەهۆی هێرشەکانى تورکیاوە بەشێکى زۆرى گوندەکانى چۆڵکراون.

زارى ڕزگار عوبێد، بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ بە هاووڵاتی راگەیاندوە، بەهۆی شەڕی بەردەوامی سوپای توركیاوە لە سنورەکەیان نزیكەی ٨٥ گوند چوڵكراون. جەختیشی کردووەتەوە، ئەو گوندانە ژیانی تێدا نەماوە بەتەواوی چوڵكراون، جگە لەوەی ئەو گوندانە چوڵكراون لەهەمانكاتیشدا قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندراوە و هاوڵاتیان ئاگادار کراونەتەوە، كە نابێت سەردانی ئەو شوێنانە بكەن، چونكە مەترسی هەیە.

نایف سیتەیی، کە دانیشتووی كۆمەڵگای سیرێ-ى سەر بە ناحیەی شیلادزێیە بۆ رۆژنامەکە قسەی کردوە و توویەتی، بەشی زۆری ئەو گوندانەی، كە چوڵكراون وەكو كامپێكی لێهاتووە و دەوروبەری هەموویان گیراوە و ناتوانین بەئارەزووی خۆمان هاتووچۆ بکەن.

هێزێکی گەورەی سەربازیی لە ناوچەکە جێگیر کراوە

دڵشاد نەسروڵا کە مامۆستایەکى زانكۆ و نیشتەجێی كۆمەڵگەی سیرێ-یە ڕایگەیاندووە، ئێستا سوپای توركیا نزیكەی ١٠ بنکەى سەربازیی لەسەر شاخ و گردەكان و دەوروبەری شیلادزێ جێگیركردووە، کە دەکەونە ناوچەکانى مام رەشا، كریادێرێ، سەرێ دارێ، كەلها بێدە، جگە لەوانەش توركیا هێزێكی زۆری لەناوچەكە بڵاوەپێكردوە .

ئەو مامۆستاى زانکۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گوندانەی كە چوڵكراون بەلایەنی كەمەوە ژمارەی خێزانەكان لەهەر گوندێك ٥٠ بۆ ٧٥ خێزان بووە و بەهۆى مەترسى لەسەریان كۆچیان كردووە بۆ سەنتەری شیلادزێ و دێرەلوك، سەرسنگ، قەدش، ئامێدی و دهۆك.

هەروەها هەفتەنامەی هاوڵاتی جەختی لەوە کردوەتەوە، بەهۆی سوپای تورکیاوە چوار هەزار خێزان شیلادزێیان جێهێشتووە.

 

 

هەروەها چێکی بکە

لە سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا تەڤگەری ئازادیی یاداشتی ناڕەزایی دابە بەڵوێزخانەکانی عێراق

 شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا، یاداشتی ناڕەزایی لە بارەی داخستی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە …