لە رێگەی کەمپەینێکەوە ژنان داوای ئازادیی رێبەر ئۆجالان ئەکەن

ژنانی باشووری کوردستان، ئەیانەوەێت لە رێگەی کەمپەینێکەوە کار بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان بکەن و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەخەنە ژێر بەر پرسیارییەتییەوە.

شەهێن محەمەد، هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان رایگەیاند، کەمپەینێک لە باشووری کوردستان دەستی پێکردووە کە هەڵمەتێکی بەرفراوان و گشتگیرە بە مەبەستی گەیشتنی دەنگ بە زۆرینەی چین و توێژەکانی باشووری کوردستان، کەمپەینەکەش دەربارەی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، وەک ئاشکرایە ٤ی نیسان ساڵڕۆژی لەدایکبوونی بوو هاوکات ١٥ی شوباتی ٢٠٢٣ بووە ٢٥ ساڵ کە تێپەڕبوو بەسەر ئەو پیلانگێڕیەی دژی ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام درا.

کەمپەینە لەلایەن ژنانی باشووری کوردستان بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان بە دروشمی “بە هیوای ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان” هاتۆتە بنیاد تا بتوانن لە ڕێی نامەی دەستی و نامەی ئەلەکترۆنییەوە داواکان بگەیەننەUN .

شەهین ئەوەشی وت، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەیەکی درێژخایەنە گۆشەگیر کراوە و لەسەر ئاستی جیهان پشتیوانی کراوە، هەرچەندە لەسەر پیلانگێڕییەکانی دەوڵەتی تورکیا و ئاکەپە بەڕێوەچوو، بە شێوەیەک گۆشەگیر کراوە کە تەنانەت ڕێگە نادرێت پارێزەر و کەسە یەکەمەکانی ژیانی ببینێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجیانە پەیامەکان لە ڕێی نامەکانیانەوە بە UN بگات و هەڵوێستیان هەبێت، پێشتریش چەندین هەوڵدراوە لە ڕێی CPTوە بۆ ئەوەی دەنگی هاوڵاتیان و چالاکوانان لەسەر گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بگاتە  یوئێن،  بەڵام بێ هەڵوێست بوون.

وتیشی “نامانەوێت دووبارە UN بێدەنگییەکانی بکاتە پەڵەیەکی ڕەش بەسەر خۆیەوە، چونکە کاری ئەوان داکۆکیکردنە لە مافی مرۆڤ و پێویستە هەڵوێستی توندیان هەبێت، بە هەموو پێوەرەکان ئەو بارودۆخەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی تیایە جێگەی قبوڵ نییە و قبوڵ ناکرێت، ئامانجی سەرەکی ئەم کەمپەینەش هەر ئەوەی کە چیتر ئەم گۆشەگیرییە بەردەوام نەبێت و بشکێندرێت.”

ئاماژەی بەوەکرد، نکۆڵیکردنێکی قوڵ لەسەر گەلی کورد بەڕێوە دەچێت، بەتایبەت لە دوای سەرهەڵدانی تێکۆشانی گەلی کرد لە دوای ساڵی ١٩٧٧ کە تێکۆشانێکی جیاواز بوو بەهۆی هەموو ئەو داگیرکاری و چەوساندنەوانەی بەرامبەر بە گەلی کورد کراون، ئەم تێکۆشانەش بووە هۆکار و ئومێد بۆ هەموو جیهان، هەروەها بووە هۆکارێک بۆ گەیاندنی ئەو پەیامەی کە پێویستە تەواوی گەلی کورد و جیهان یەک دەنگ و یەکگرتوو بن دژی هەموو ئەو پیلانگێڕیانەی دەکرێت.

ڕوونیکردەوە، لە جەنگی جیهانی یەکەمەوە بیگرە تا دەیان قڕکاری و داگیرکاری کە ئەنجامدراون UN نەیتوانییوە مافی ئەو تاکانە بپارێزێت کە مافەکانیان خوراون و ئازادیان پێشێل کراوە، وتی “لە کۆی هەموو ئەو هێرش و داگیرکاریانەی هەن منداڵ بەشخوراوترین چینی کۆمەڵگەن بەڵام UN نەیتوانییوە مافیان دەستەبەر بکات تا مافی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چەندین شۆڕشگێڕی تر بپارێزن”.

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان باسی لەوەشکرد، ئەگەر ئەم هەڵمەتە ببێتە هەڵمەتێکی جیهانی یاخود لەسەر ئاستی باشووری کوردستان کاری بۆ بکرێت دەکرێت ببێتە فشار بۆسەر UN و وادەکات چیتر بێدەنگی نەمێنێت، ئەگەر بێدەنگبێت دەبێتە پەڵەیەکی دیکەی ڕەش لەسەری، دەڵێت “تەواوی جیهان ئامانجیان بوو لە دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تەواوی خەبات و تێکۆشانەکان بنبڕ بکەن وەک تێکۆشەرانی دیکە لەوانەش قازی محەمەد کەلە پاش لەسێدارەدانی کۆمارەکەی هەڵوەشێندرایەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە هێزی گەڕیلا نەک تەنها چەکی دانەنا بەڵکو گیانفیدایانە تێکۆشانەکانیان درێژەپێدا”. وتی “هەمیشە پێوویستە بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد بگەڕێینەوە بۆ پەیامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەگەر دەوڵەتی تورکیا نەکەوێتە دانوستان کردن لەگەڵ گەلی کوردا بێگوومان ڕەوشی تورکیا بەرەو خراپتر دەڕوات”.

 

هەروەها چێکی بکە

لە سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا تەڤگەری ئازادیی یاداشتی ناڕەزایی دابە بەڵوێزخانەکانی عێراق

 شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا، یاداشتی ناڕەزایی لە بارەی داخستی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە …