“ئێمە ئالتەرناتیڤی ڕاستەقینەی سیستەمی دەسەڵاتدارین”

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی رایەگەیەنێت، کە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، هێڵی سێیەمە، نە ئۆپۆزسیۆنە و نە دەسەلاتە، و وتی، “ئێمە ئالتەرناتیڤی ڕاستەقینەی سیستەمی دەسەڵاتدارین”.

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان – سەلام عەبدوڵا بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات  دوا.

سەلام عەبدوڵا رایگەیاند؛”ئەو قۆناغەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان تێیدا دروست بوو، قۆناغێک بوو کە مەترسی زۆر جددی لەسەر باشوور و عێراق هەبوو. هێزێکی تاریک پەرستی وەک داعش لە لوتکەی  هێزی خۆیدا بوو، تەنانەت دیمەنێکی دەروونی پر لە ترس و تۆقاندنی ئەفسانەیی لە ناوچەکە دروست کرد بوو وەک ئەوەی بلێی کە هەرگیز لەناو ناچێت، بێگۆمان ئەم ئەفسانەیە بە دەستی کوڕ و کچانی کورد لەناوبران. لە باشووری کوردستان و عێراق، ئێمە وامان دەزانی کە پارتە سیاسییەکان ناتوانن ئەو دۆخەی کە لە ناوچەکە هەیە چارەسەر بکەن، هەروەها دۆخی گەلی ناوچەکە، بەتایبەتی گەلی عێراق و لەناو گەلی عێراق دا بەتایبەتی گەلی کورد، بە دەستیانەوە دەناڵێنێت.

ئەو دۆخە پێویستی بە ئالترناتیڤێک هەبوو؛ چونکە کێشەکە پێوەندی بە هۆشیاری و ڕوانگەی سیستەمی دەسەڵاتدارەوە هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا کە بە هۆشیاری و ڕوانگەیەکی هەڵەوە بەستراونەتەوە. لە هەمان کاتدا ئەو ئالۆزیانەی کە هەبوون، بەو هەوڵ و خوێندنەوانەیان چارەسەر نەدەبوون.

با بگەڕێمەوە سەر خاڵێکی تر بۆ ئەوەی بابەتەکە ڕوونتر بێتەوە. هەموو ئەو گرفتانەی کە لە عێراقدا هەن و ئەو هەموو ناکۆکی و ئەو دۆخەی کە هەیە، ئەو گرژیانەی کە لە ڕووی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە هەن، ئەگەر لە ئەنجامدا سەیری بکەین و بیبەستینەوە بە هۆکارێک یان خاڵێکی بنەڕەتییەوە، دەتوانین زۆر بە ئاسانی ئەوە بڵێین کە خەڵکی عێراق بێبەشن لە سوودەکانی پێکەوە ژیان. ئەگەر کەمێک زیاتر لە بابەتەکە قووڵ ببینەوە؛ سیستەمی دەوڵەت بە هەردوو کەتەگۆری و پێگەی خۆی هەم وەک دەسەلاتدار و هەمیش وەک ئۆپۆزسیۆن، لە ڕاستیدا خاوەەنی ئەو هێزە نین کە بتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن و خۆیان لە کێشەکان دەرباز کەن. چونکە فۆرمی دەوڵەت فۆرمێکە کە لەسەر کۆمەڵگا دامەزراوە. یان سیستەمێکی کۆمەلایەتی نییە، واتە سیستەمێکە کە لە دەرەوەی کۆمەڵگا بنیات نراوە.

ئەگەر دەوڵەت وەک ئۆرگان و بوونەوەرێکی زیندوو پێناسە بکەین، واتا ئەگەر پێناسەیەکی بایۆلۆژی بۆ بکەین، وەک مشەخۆرێک وایە لەسەر رەنج و خوێنی کۆمەڵگا دەژی. سیستەمی دەوڵەت لە سروشتی خۆیدا سیستەمێکی چینایەتییە. ئەوەی کە لە گروپی بەڕێوەبردنەکەیدا، یان ئەو چینەی کە دەسەڵاتدارە، لە ڕاستیدا پاوانخواز و دژە دینامیزمی کۆمەڵگایە. بەشێوەیەکی گشتی فۆرمی دەوڵەت، لەبەر ئەوەی  فۆرمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەسەڵاتە، بێگۆمان لە ژینگەی دەسەڵاتدا، ئەگەر دەسەڵاتێک هەبێت، دەبێت دەسەڵاتدارێکیش هەبێت، واتە دیالێکتیکێکی نەرێنی بابەتی گفتوگۆکەیە. یان ئەگەر کەسێکی دەوڵەمەند هەبێت، دەبێت هەژارێکش هەبێت. چونکە دەولەمەندی  ئەوان لەسەر بنەمای هەژاری چەند کەسێکە.

لە ڕاستیدا ئەوەی زۆر کێشەیە و پێویستە گفتۆگۆی لەسەر بکەین، ڕوانگەی ئۆپۆزسیۆنە. ڕوانگەی ئۆپۆزسیۆن کێشەدارترە لە ڕوانگەی دەسەلات. واتە لە پێکهاتەی سیستەمی دەوڵەتیدا دوو کەتەگۆری هەیە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات، پێگەی ئۆپۆزسیۆن پێگەیەکی زۆر کێشەدارە. چونکە ئۆپۆزسیۆن خۆی تەمەنی دەسەلات درێژ دەکاتەوە. لە ڕوانگەی ئۆپۆزسیۆنەوە هێشتا بەدیلی دەسەڵات دەسەڵاتە. ئامانجی ئۆپۆزسیۆن بەدەستهێنانی دەسەڵاتە (بوون بە دەسەلاتە). واتە هەموو ئەو هێز و لایەنانەی کە لە قۆناغی دەسەڵاتداریدا پەڵەی دەسەڵاتیان بەرکەوتووە و پیس دەبن و لە سەرنجەکانی کۆمەڵگا دوور دەکەون، جارێکیتر خۆیان لە پێگەی ئۆپۆزسیۆندا تێدەپەڕێنن و خۆیان پاک دەکەنەوە و بەردەوام لە بازنەی کۆمەڵگادا دەسوڕێنەوە و ئەمەش کێشەیەکی جددی دروست دەکات.

بۆیە بانگەوازی ئێمە ئەوەیە کە لەو ڕوانگەیە بێینە دەرەوە. چونکە ئێمە لەو بروایەدەین ئەو ڕوانگانەی کە ئامانجیان بنیاتنانی دەوڵەتە، پێویستە ڕەخنە بکرێن.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان هێڵی سێیەمە، نە ئۆپۆزسیۆنە و نە دەسەلاتە. سیستەمێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەڵتەرناتیڤە. مەیدانی سێیەمە بۆ چارەسەرکردنی، هەموو ئەو ناکۆکی، کێشە و ئالۆزیانەی کە لە ناوچەکەدا هەن لە ڕووی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و هتد… ، ئێمە پڕۆژەیەکی نوێ و تێگەیشتنێکی نوێ و خەیاڵێکی جیاوازمان هەیە بۆ چارەسەری هەموو ئەو کێشانەی کە هەن. بۆیە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پەیوەندی بەو مەسەلەیەوە هەیە کە باسم کرد،

واتە ‘عێراقییەکانیش لە پێکەوەژیان بێبەشن’، نیشتیمان شوێنی پێکەوە ژیانی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانە. لەناو سیستمی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستاندا هەر یێکێک خاوەن ئۆتۆنۆمی خۆیەتی، هەر یێکیک ئۆتۆنۆمی خۆی هەیە. چونکە لە سیستەمی دەوڵەت نەتەوە یان لە پرۆسەی دروستکردنی سیستەمی دەوڵەت نەتەوە کە تێیدا ناسیۆنالیزم ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت، یان دروستکردنی دەوڵەت لە ڕێگەی ناسیۆنالیزمەوە، لە ڕاستیدا هەموو ئەو رەنگ و جیاوازییانەی کۆمەلگا ئاسمیلە دەکات و دەیانکات بە یەک رەنگ. بەهۆی ئەوەوە ئەم هۆشیارییە، هۆشیارییەکی کێشەدارە و تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیش مەیدان و ساحەیەکی  بۆ پێکەوە ژیان ڕاستەقینە، بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی هاوژیانی لە ژینگەکەیدا کردەوە. لەبەر ئەوەی  ئەو کتێبخانەیەی کە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لە باشووری کوردستان پێشەنگایەتی دەکات، هاوکات هەردوو پەیمانی کۆمەڵایەتی و سیاسی لەخۆدەگرێت. ئەم گۆڕەپانە یان کتێبخانەیە کە نوێنەرایەتی نەتەوەی دیموکراتیک/کۆنفیدرالیزمی دیموکراسی دەکات، تەڤگەری ئازادی ئەو فکر و خەیاڵە لە ناوخۆی دا هەلدەگرێت. ئێمە لەو باوەرەداین ئەم خەیالە بۆ چارەسەری هەموو ئەو ئازار و نەخۆشی و گرفتانەیە کە ناوچەکەدا هەیە، بەتایبەت لە عێراقدا.

 وا ئێمە دەی بینین، ململانێی مەزهەبی و نەتەوەیی هەیە. لە کاتێکدایە کە  ئەو رەنگ و جیاوازیاوازیانەی ناو کۆمەلگا مۆزایکێکیان دروست کردووە. هەموومان لە هەوڵداین بۆ درۆست کردنی یێکێتی لە نێوان هەموو رەنگ و جیاوازییەکانی ناو کۆمەلگا بۆ دروستکردنی دەستێکی بەهێز. بۆئەوەی بتوانین لەژێر قورسایی ئەو هەموو کێشە و ناڕەحەتیانەی کە خەڵکی عێراقی ماندوو و بێ هیوا و نیگەران کردووە هەستین. چونکە تەڤگەری ئازادی لەم خاڵەدا خۆی وەک پێویستییەک پێناسە کردووە و پێمان وایە ئێمە بەدیلی ڕاستەقینەی سیستەمی دەسەلاتدارین، بەتایبەتی ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێستا کێشەی زۆریان لە ڕووی سیاسی، کۆمەڵایەتی و هەموو ڕوویەکەوە دروست کردووە.

هەروەها چێکی بکە

کرێسپۆ: تا ئۆجالان لە زینداندا بێت تورکیا دیموکراسیی بە خۆیەوە نابینێت

ماتیۆس کرێسپۆ، رێکخەری سکرتاریەتی نەتەوەیی سێنتراڵ سندیکاڵ ئی پۆپۆلار کۆنلۆتاسی بەڕازیل، ڕایگەیاند، ئەوان پێداگرن لەسەر …