ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی پارلمانی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی رێككەوتنی ئەمنیی بەغداد و هەولێر هێزە فیدڕاڵییەكان ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان ئەپارێزن، بەمەبەستی دڵنیاییدان بەوڵاتانی دراوسێ و بۆ حكومەتی عێراق كۆنترۆڵكردنی سنورەكان بەشێكە لە ستراتیژێكی گشتگیر.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەندامی لیژنەی ئاسایش لە پارلمنانی عیراق یاسر ئەسكەندەر رایگەیاند، دۆسیەی سنوریی وڵاتانی دراوسێ لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بابەتێکی هەستیارە و لە پشت كۆمەڵێك كێشەی گۆڕەپانی ئەمنیەوەیە، بەتایبەتیی لەگەڵ دەستێوەردانەكانی تورکیا لە رێگەی هێزی سەربازییەوە.
جەختیکردەوە، لە نێوان وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵیی و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رێككەوتنێك هەیە، کە ئەم رێککەوتنە لەبارەی دۆسیەی ئەمنیی سنورەكانەکانەوەیە، ئەبێت لەهەموو لایەكەوە بەشێوەیەك دڵنیایی هەبێت لەوەی هیچ حاڵەتێكی دزەكردن یان سەرپێچیی كردن لە ئارادا نییە كە زیان بە ئاسایشی گشتیی بگەیەنێت، هەروەها ئەوەش یەكلاكراوەتەوە كە هێزە فیدڕاڵییەكانیش هێڵە سنورییەكان ئەپارێزن.
ئەوە ئەندامەی پارلمانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ حكومەتی عێراق كۆنترۆڵكردنی سنورەكان بەشێكە لە ستراتیژێكی گشتگیر، بەتایبەتیی لەگەڵ ئاستەنگەكانی دۆخی ئێستای ناوچەكە و گرنگیی بەرەنگاربونەوەی هەر ململانێی و مەترسیی یەک.