خواردنگەیەک  له‌ سلێمانی بەهۆی پابەندنەبون به‌ ڕێنمایه‌كانه‌وه‌ داده‌خرێت

لەشاری سلێمانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت خواردەمەنییەك دادەخەن و ڕایدەگەیەنن ،”خاوەنەكەی بەنیازبووە جگەری مریشک، گۆشتی ئاژەڵ و قیمەی خراپبوو بەسەر هاوڵاتیاندا ساغبکاتەوە”.

ئەمڕۆ 3-8-2021  سێشەممە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت چایخانە و خواردەمەنی سەربەست لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دادەخات.

لەبەر پابەندنەبونی بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن،

لە هەمانکاتدا سەرپێچییەکی تری خواردەمەنی سەربەست ئەوەبووە کە بڕێکی زۆر جگەری مریشک، گۆشتی ئاژەڵ و قیمەی خراپبوە کە خاوەنەکەی بەنیازبوە بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبکاتەوە، کەئەمەش زیانی تەندروستی بەئەو کەسانە داگەیەنێت دەیخۆن.

بەفەرمانی لیژنەی قایمقامییەتی سلێمانی چایخانە و خواردنگەی سەربەست دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی بەیاننامەیەکی لەبارەی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە

بەدروشمی ئازادیی بۆ رێبەر ئاپۆ نەورۆز پیرۆز بێت بەدروشمی ئازادیی جەستەی بۆ رێبەر ئاپۆ و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *