قەڵادزێ بێ دەنگ نابێت

لە ژێر درووشمی لە بەرامبەر ھێرش و داگیرکاریدا كوردستان

دەپارێزین، چالاکی لە قەلادزێ بەڕێوەچوو.

شەوی چوارشەممە ٢٧/٤/٢٠٢٢ لە قەڵادزی چالاکی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیزمی تورکیا بەڕێوەچوو، لە گردبوونەوەکەدا داوا لە تەواوی چین وتوێژەکانی گەل و کەسایەتیە ئازادیخوازو لایەنە نیشتیمانیەکان کرا کە خاوەن هەڵوێست بن و ئەرکی نەتەوەیی ونیشتیمانی خۆیان لەبەرامبەرسیاسەتی داگیرکەرانی کوردستان پێکبهێنن و  سەنگەری گەل و گەریلا  و پێشمەرگە بەهێزتر بکەن.

بەیاننامەی چالاکییەکە لە لایەن  شیلان عومەر خوێندرایەوە کە تێدا هاتبوو: گەلی ئازادی خوازو بەهەڵوێست وەک دەزانن دەوڵەتی تورکیای نەتەوەپەرست و ھار و دژ بە کورد لە مێژووی کۆن و نوێ دا ھەمیشە له‌ هه‌وڵی سرینەوە و لە ناوبردنی نەژادی کورداندا بووە بۆ ئەوەش سڵی لە ھیچ تاوانێک و کۆمەڵ کوژیەک  نەکردۆتەوە سیاسەتی قرکردنی کلتوری و جەستەی و کۆچپێکردنی زۆرە ملێ و گۆرینی دیموگرافیای شار و گوندەکانی کوردستانی ئەنجامداوە داگیرکردنی عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی لە رۆژئاوای کوردستان نمونەیەکی بەرچاوی ئەو سیاسەتە داگیرکارییانەی تورکیایە.

ئەوەش هاتبوو: لێرەوە وەک دەڤەری راپەرین کەھەمیشە دژ بەستەم وداگیرکاری راوەستاوە ووێرای پیرۆزباییمان لە سەرکەوتن وشکاندنی ئۆردوی دوژمنان، پشتیوانی خۆمان لەبەرخۆدانی گەریلای ئازادی و پارێزەری شکۆی نەتوەیمان دەکەین و ئەوسەنگەرە بەهێزتردەکەین، لەهەمانکاتدا  بەتووندی  بێ هەڵوێستی و بێدەنگی سێ سەرۆکایەتیەکەی حکومەتی شکستخواردوی ھەرێمی کوردستان وهێزە دەسەڵاستدارەکان دەکەین، بەو کردارە ترسنۆکانەیان ئەوەندەی تر خۆیان ریسوا و شەرمەزاری گەل ومێژوودەکەن.

ئاماژە بەوەشکرا: دەبێت ھەموولایەک بە ھۆشیاریەوە ئەو راستیە بزانیین سیاسەتی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا واتا بەر دەوامی دان بەتاڵانكردنی هه‌رێمی كوردستان وسیاسه‌تی برسی كردن وبێ موچه‌یی و سەرکوتی ئازادیەکان و درێژەدانە بە ملھوری سیاسی بنەماڵەیی.

بۆیە بە ھەستیاریەوە داوا لە ھێزی پشمەرگەی کوردستان دەکەین کە ئەوان رۆڵەی بەوەفای کوردستانن نه‌بنه‌ به‌شێك له‌هێرشی داگیركه‌ران ورێگەنەدەن لەلایەن خۆفرۆشانەوە یاری بە چارەنووسی خۆیان وگەلەکەشمان بکرێت  ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان  پاراستنی خاک و گه‌ل و نیشتیمانه‌ نەوەک شەری برا و ھێزە شۆرشگێرەکانیان

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *