دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی بارەگاکەی پارتییەوە لە کەرکوک بڕیاریدا

دادگای باڵای فیدراڵی  عێراق، بریاریدا بە راگرتنی ڕێکارەکانی کردنەوەی بارەگاکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای کەرکوک.

ئەمڕۆ یەکشەممە (٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣)، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی، بۆ چۆڵکردنی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە پارێزگای کەرکوک راگرت.

ئاماژە بەوەشکراوە، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ چۆڵکردنی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکوک ڕابگرێت.

ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن شێخ وەسفی ئەلعاسی سەرۆکی هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک دەرچووە، کە ئاماژەی بەوە کردووە کە خاوەنی بەڵگەنامەی فەرمییە کە ئاماژە بەوە دەکات بینای بارەگاکە هی وەزارەتی داراییە.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لەبارەی تیرۆکردنی سێ هاووڵاتی مەدەنیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

فاشیزمی تورک لە خوێنی کوردان تێرنابێت جارێکی تر، دەوڵەتی تورکی رەگەزپەرستی دژ بە کورد، تاوانێکی …