لە هەولێر دەستدرێژیی سێکسیی کراوەتە سەر منداڵێکی حەوت ساڵ

لە قوتابخانەیەكی تایبەتیی شاری هەولێر، مامۆستایەک دەستدرێژیی سێكسیی كردوەتە سەر خوێندكارێكی كچی تەمەن حەوت ساڵان، گومانی ئەوە هەیە چوار منداڵی تریش دەستدرێژییان کرابێتەسەر.

بە گوێرەی زانیارییە بەدەستخراوەکان، ماوەی ساڵێك و شەش مانگ لە قوتابخانەیەكی تایبەتیی لە شاری هەولێر مامۆستایەک دەستدرێژیی سێكسی كردوەتە سەر خوێندکارێکی منداڵی  تەمەن حەوت ساڵ.

ئاماژە بەوەشکراوە، دایكی منداڵەکە مەغریبیە و باوكی ئەڵمانییە، ئەو قوتابخانەیە دەكەوێتە گەڕەكی عەینكاوە و بە زمانی فەرەنسیی وانەی تێدا دەخوێندرێت.

دایك و باوكی منداڵەكە ئەوەیان ئاشكرا كردوە، مامۆستاكە هەڕەشەی ئەوەی لە كچەكەیان كردوە كە لای هەركەس قسە بكات دەیكوژێت و شوێنەواری مووس بە جەستەی منداڵەكەوەیە. هەروەها گومانی ئەوەش هەیە چوار منداڵی تر قوتابخانەکە هەمان كەیسیان هەبێت، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو دۆسیانە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە یەكلا نەكراونەتەوە و كەسوكاریان سكاڵایان تۆمار نەكردووە.

هاوکات مونا یاقو سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان ئەوەی رایگەیاندوە، ئەوان بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیی كردنە سەر منداڵە تەمەن حەوت ساڵانەکە دەكەن، هەروەها چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەن بۆ ئەوەی ھەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو کارە رابگەیەنن.

 

هەروەها چێکی بکە

‘بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، ئێستا بووین بە هەزاران’

ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە سوڵتان محمەد ئیزۆ وتی: “بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، لە ئێستادا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *