نەورۆز ڕەمزی تێكۆشانی گەلی كوردە لە پێناو مانەوە و ئازادیدا

نەورۆز ڕەمزی تێكۆشانی گەلی كوردە لە پێناو مانەوە و ئازادیدا، گەلەكەمان لە ٣٢ساڵ لەمەو بەر مەشخەڵی نەورۆزی لە دەروازەی ڕاپەڕینەوە بەدەم سرودی شۆڕش و ئازادییەوەگەیاندە كەركوك. بۆیەكەم جار ئاگری نەورۆزی لەسەر قەڵای كەركوك كردەوە و ئەو ڕۆژە مێژووییەی پڕشنگدار تركردوو كردیە وەرچەرخانێكی نوێ بۆ لە ناو بردنی زوڵم و زۆری و دیكتاتۆری و زووحاكەكانی سەردەم.گەلی كورد لەو ڕۆژەدا ئەوەی دووپاتكردەوە كە نەورۆز ڕۆژی سەرهەڵدان و لەگۆڕنانی دیكتاتۆرەكانە. ٣٢ساڵ بەسەر ئەوڕۆژەدا تێپەر دەبێت و بەردەوام ئەم مەشخەڵە بڵێسەدەدات . ئێستا جارێكی تر بەچكە زووحاكەكان و دكتاتۆرە كانی سەردەم ،دەیانەوێت هەمان ئەزموونی حوكمی دیكتاتۆری لە شاری كەركوك پەیڕەو بكەن. هەنگاوەكانی ڕژێمی پێشتر كە خۆی لە تعریب و ڕاگواستن دەبینییەوە بەردەوانی پێبدەن .ئەمە لە كاتێكدایە ئەو ئەقڵێتەی ئێستا شاری كەركوك بەڕێوەدەبات هەمان ئەقڵێتی شۆفینی و تاكڕەوی و ناشوێنالزم. و گەندەڵەی ئیدارەی ئێستای كەركوكە كە پێیوایە دەتوانێت گەلی كورد و نەتەوەكانی تر لەم شارو پەراوێزبخات، بەڵام بێئاگان لە مێژووی ئەم شارە كە هەزاران ساڵە ئەم نەتەوانە پیكەوە ژیاون و پێكەوە كەركوكیان بەرێوە بردووە .بۆیە خەڵكی كەركوك لەوەباش تێگەشتووە چارەنوس و ئایندەیان پێكەوەیە بۆیە لە پێكەوە ژیاندا ئەشتی و لە بەڕێوە بردندا دیموكراسیان هەڵبژاردەوە.
لە كۆتایدا تەڤگەری ئازادیی ئەنجوومەنی هەرێمی كەركوك پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی گەلی كورد و كەركوك و كەركوكێكان دەكات بەسەرجەم نەتەوەو ئاین و باوەڕێكانەوە . و بانگی یەكڕیزی و تەبای لایەنەكان دەكات لە پێناو ئاشتی و ئارامی خۆشگوزەرانی كەركوك و كەركوكێكان

بەرزوو پیرۆز بێت یادی ڕەپەرین و نەورۆزی كوردان

 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

ئەنجومەنی هەرێمی كەركوك
١٩/٣/٢٠٢٣

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی بەیاننامەیەکی لەبارەی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە

بەدروشمی ئازادیی بۆ رێبەر ئاپۆ نەورۆز پیرۆز بێت بەدروشمی ئازادیی جەستەی بۆ رێبەر ئاپۆ و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *