شاندێکی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” دەکەن  

شاندێکی نێودەوڵەتی ژنان، بە دەستپێشخەری ڕێپاک، بەئامانجی زانینی سەرچاوەی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” و قوڵبوونەوە لێی سەردانی باشووری کوردستانیان کرد و ژنانی تەڤگەری ئازادییان بەسەرکردەوە.

 بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کورد (ڕێپاک)، بە مەستی ئەنجامدانی لێکۆڵێنەوە لە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” و تێگەیشتنی زیاتر و زانینی ئاستی بەرجەستەکردنی لە هەرێمەکەدا، شاندێکی نێودەوڵەتی ژنان لە ئەڵمانیاوە هاتوونەتە باشووری کوردستان و سەردانی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ژنانی لایەنەکانی تریان  کرد.

لە یەکەم ڕۆژی چالاکییەکانیاندا، شاندە نێودەوڵەتییەکە بە هاوەڵی ڕێپاک، سەردانی ژنانی تەڤگەری ئازادییان کرد و لە لایەن شاندێکی تەڤگەرەوە بە سەرۆکایەتی تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەر و سارا رەزا بەرپرسی گشتی ژنانی تەڤگەر و چرۆ شوانی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی و دڵگیر ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادییەوە پێشوازیان لێکرا، پاشان شاندە نێودەڵەتییەکە سەردانی ژنانی لایەنە جیاوازەکانی تریشی کرد.

کۆخۆب میهریتاب، یەکێک لە ئەندامانی شاندی نێودەوڵەتی ژنان، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئێمە وەک شاندێکی نێودەوڵەتی ژنان، لە ئەڵمانیاوە سەردانی ژنانی باشووری کوردستانمان کرد، ئامانجیشمان کۆکردنەوەی زانیاری و قوڵبوونەوەیە لە دروشمی ” ژن، ژیان، ئازادیی”.

لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا وتی: هەر لەو چوارچێوەیەشدا زنجرە دیدارێک لەگەڵ ژنانی باشووری کوردستان ئەنجامدەدەین، مەبەست لەوەش هەوڵدانمانە بۆ زانینی ئەو ئاڵنگاری و بەربەستانەی ڕووبەڕووی ژنانی باشوور دەبێتەوە، هەروەها کۆکردنەوەی زانیارییە دەربارەی ئەوەی کە لە چ بەشێكی ئەو فەلسەفەی پشت دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” قوڵببینەوە.

هاوکات سارا ڕەزا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو شاندە نێودەوڵەتییەی هاتوونە باشووری کوردستان و سەردانیان کردین، وەک دەستەی ژن لە تەڤگەری ئازادیی  پێشوازیمان لێکردن،  گەلێک پرسیاریان هەبوو لە چوارچێوەی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی”دا، وەڵاممان دانەوە و تاوتوێی ڕەوشی ژنانی باشوور و تێکۆشانەکانیان لەسەر فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادیی”مان بۆکردن.

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی ٨ی مارسەوە بڵاوکردەوە

هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی تێكۆشەر و ڕەنجدەر پیڕۆزبێت ‎بە درێژای مێژوویەكی هەزاران ساڵە، ژنان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *