لە کەمپی مەخمور هێزەکانی سوپای عێراق، ژمارەی هێزەکانیان زیاتر کردوە، ئەماجارەیان بەو هێزە زۆرەوە دەستیان بە جموجۆڵ کردوە و ئەیانەوێت لە دەوروبەری کەمپی پەنابەران خاڵی سەربازی دروست بکەن، پەنابەرانیش رێگریی ئەکەن.
سەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە٢٨ی ئایار، جارێکی دیکە سوپای عێراق بە هێزێکی زۆرترەوگەورەوە دەستیان بە جموجوڵ کرد و ویستیان بنکەی سەربازیی لە دەوەری کامپەکە دروست بکەن، بەڵام خەڵکی کەمپەکە دژی ئەوە وەستاونەتەوە و لەئێستادا لە دژی ئەو هەوڵانەی سوپای عێراق رێگریی ئەکەن.
ئەمڕۆ، خەڵکی مەخمور نۆ رۆژە رێگریی ئەکەن لە سوپای عێراق و شەوان ئێشک ئەگرن.
لە ٢٠ی ئایارەوە سوپای عێراق، هەوڵئەدات لە دەوروبەری کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودیی (مەخمور) خەندەق لێبدات، تەلبەندی بکات و خاڵی سەربازیی و چاودێریی لەدوری دروست بکات.