30 September 2018, Iraq, Sulaymaniyah: Omar Hamagharib Ahmad (72) voted for the parliamentary elections. One year after the controversial independence referendum of the Kurds in northern Iraq, parliamentary elections have begun in the autonomy region. More than 3.8 million voters are called upon to elect the 111 members of the regional parliament in the city of Erbil from more than 750 candidates. Photo: Tobias Schreiner/dpa (Photo by Tobias Schreiner/picture alliance via Getty Images)

رۆژنامەی عەرەب:”هیچ ئیرادەیەکی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردن نییە”

ڕۆژنامەی عەرەب چاپی  لەندەن رادەگەیەنێت، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی بەهۆی درێژکردنەوەی نایاسایی ماوەکەیان کە ساڵانێک لەمەوبەر بەسەرچوو بوو کۆتایی پێهێنا، هەروەک ئەوەی چەند مانگێک لەمەوبەر پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەهەمان هۆکار دادگا کارەکانی راگرت و هەڵی وەشاندەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، زۆربەی جار دواخستنى هەڵبژاردنەکانى هەرێمی کوردستان  بۆ ناکۆکیى سیاسىی و بۆشایی یاسایى و درستووریى دهگەڕێتەوە، بەڵام ئەوانەى ئاشنان بەکاروبارى ناوخۆیی هەێم ئەوە جەخت لەوە ئەکەکەنەوە کە هیچ ئیرادەیەکى ڕاستەقینەى سیاسیی بۆ پابەندبوون بەوادەى هەڵبژاردنەکانەوە نییە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان گرنگیی پەرلەمانی کوردستانی عێراق و هەروەها ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەکەم دەزانن لە داڕشتنی سیاسەت و بڕیاردان و جێبەجێکردنیان، بەو پێیەی هەرێم بە شێوەیەکی کردەیی لەلایەن نوخبەیەکی سنووردار لە سەرکردەکانی دوو حیزبە باڵادەستەکەی گۆڕەپانەکەوە بەڕێوەدەبرێت کە ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستانە بە سەرۆکایەتی بنەماڵەی بارزانیی لە پلەی یەکەمدا دێت و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە ڕابردوودا سەر بە میراتگرانی جەلال تاڵەبانی بوون.

رۆژنامەکە راشیگەیاندوە: ئامادەکارییەکی جددیی بۆ وادەی هەڵبژاردنەکان لە کوردستانی عێراقدا نییە، ئەمەش وا دەکات زۆرێک لە چاودێران سەختی پابەندبوون بە وادەی دیاریکراو پشتڕاست بکەنەوە، ئەمەش پێشنیاری پەنابردنە بەر دواخستن دەکات.

رۆژنامەی عەرەب ئەوەشی خستووەتەڕوو: بەدەر لەم ئاستەنگە واقیعیانەی کە ڕێگریی لە پابەندبوون بە وادەی هەڵبژاردن دەکەن، ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، هەڵبژرادنی خۆجێیی لە کوردستانی عێراق دۆخێکی ئاسوودە بۆ سەرکردایەتی هەرێم دەڕەخسێنێت، بەو پێیەی ئەو دامەزراوانە پەکدەخات کە دەسەڵاتە ڕەهاکانیان ململانێی لەسەرە، تەنانەت ئەگەر شێوازی هەڵبژاردنەکان لە ئاستێکی سنوورداریشدا بێت، جگە لەوەی کە دەتوانرێت هەڵبژاردنەکان بگوازرێتەوە بۆ ئەو دوو دامەزراوەیە و هەندێک لە نەیارانی سیاسەتەکانی، وەک لە خولەکانی پێشووی هەڵبژاردنەکاندا ڕوویدا.

وەرگێڕان: سەریاس کەرکوکیی

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …