بۆ پاڵپشتی لە شۆڕشی رۆژهەڵات لە سلێمانی گردبوونەوە ئەنجامدرا

 

بە دەستپێشخەری ژنانی باشووری کوردستان، و بە دروشمی “ڕۆژهەڵات تەنیا نییە باشوور پشتیوانییە” گردبوونەوەیەک لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا.

ئێوارەی ٢٥/٩/٢٠٢٢ لەشاری سلێمانی  و لە پارکی ئازادیی بۆ پاڵپشتی لە شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەیان چالاکوان و ڕۆشنبیر و مامۆستا زانکۆ و بەشیک لە ڕێکخراوەکان و و چەند کەسایەتییەکی حیزبی بۆ پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدان و ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دژی سەرکوتکردنی ژنان بە دروشمی “ڕۆژهەڵات تەنیا نییە باشوور پشتیوانییە” گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

سارا ڕەزا لە ژێرناوی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەیاننامەی گردبوونەوەکەی خوێندەوە وتی: شەهید ژینا ئەمینی سیمبۆلی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئێرانە، خوێنی ئەو بوو بە هەوێنی سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی ئازادیخوازان بەرامبەر بە ستەمی دەوڵەتی ئێران.

باسی لەوەشکرد و وتی: ئێمە لێرەوە پشتگیری خۆمان بۆ سەرهەڵدان و بەرخۆدانی یەکهەڵوێستی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپات دەکەینەوە بە دروشمی ژن ژیان ئازادی.

پاشان چیمەن محەمەد، لە سەر ناوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیاننامەیەکی خوێندەوە ڕایگەیاند: ژنان بەهۆی سەرکوتکاری و چەوساندنەوەیان لەلایەن ڕژێمەوە نەیانتوانیوە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، بەڵام هەمیشە خاوەنی هەڵوێستبوون، دەسەڵاتی تاریکبینی ئێران، بۆ سەرکوتکردنی ژنان هەموو ڕێگایەکیان گرتووەتە بەر چونکە لە تێکۆشانی ژنان دەترسن، بەڵام ژنانی کورد قەت کۆڵنادەن.

لە گردبوونەوەکەدا وێنەی ژینا ئەمینی  بەرزکرابوونەوە و دروشمی “ژن ژیان ئازادی” بەیەک دەنگ دەوترایەوە، لەگەڵ دروشمی “ڕۆژهەڵات تەنیا نییە باشوور پشتیوانییە”. کۆتایی بە گردبوونەوەکە هات.

 

 

س_ع

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

‘بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، ئێستا بووین بە هەزاران’

ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە سوڵتان محمەد ئیزۆ وتی: “بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، لە ئێستادا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *