کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی کوردستان پێشێلکاریی لە تورکیا و هەرێمی کوردستان شەرمەزار کرد

کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی کوردستان، پێشێلکارییەکانی بەرامبەر شێروان شێروانیی شەرمەزار کرد و راشیگەیاند تورکیا بووەتە زیندان بۆ رۆژنامەوانان.

ئەمرۆ سێ شەممە، کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “ئێمە رووداوەکانی ئەم دواییەی پەیوەست بە پێشێلکردنی ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی کاری رۆژنامەوانیی لە تورکیا و باشووری کوردستان بە توندی شەرمەزار دەکەین”.

ئاماژە بەوەکراوە، دەستگیرکردنی رۆژنامەوانان فرات جان ئارسلان، دەلال ئایکوز و سیبەل یوکلەر لە تورکیا ئەوە دەردەخات کە تورکیا بووەتە زیندان بۆ رۆژنامەوانان.

هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، سەپاندن و برینەوەی چوارساڵ سزای زیندان بە سەر رۆژنامەوان شێروان شێروانیی لە باشووری کوردستانیش وەک خراپبوونی دۆخی ئازادیی راگەیاندن لە باشووری کوردستان پێناسە کراوە.

هەروەها، داوائەکات کە رۆژنامەوانانی زیندانیی دەستبەجێ ئازاد بکرێن و ئازادیی کاری رۆژنامەوانیی گەرنتی بکرێت.

کۆمەڵەکە راشیگەیاندوە: “رۆژنامەوانیی تاوان نییە، مافێکە و ئەو مافە دەبێت لە هەموو هەلومەرجێکدا دەستەبەربکرێت و پارێزراو بێت”.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …