“کەرکوک پێویستی بە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک هەیە”

 

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو فرە نەتەوە و ئاین و مەزهەبەوە کە هەیە، كەركوك لە هەر شارێكی تری كوردستان و عێراق پێویستی بە جێبەجێكردنی سیستەمی نەتەوەی دیموكراتیکە، جەختیکردەوە: ڕێگەچارە بۆ دەرباز بونی عێراق لەم تەنگەژە سیاسیی و ئابووری و ئەمنیە ئەو ئەزموونەیە كە لە لە شەنگال لە هەوڵی پڕاكتیزە كردنیدان.

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کەرکوک،  کۆمەڵ سەرمەد لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی تەڤگەری ئازادیی سەبارەت بە بەستنی کۆڕبەندی نەتەوەی دیموکراتیک لە شەنگال ڕایگەیاند: بەستنی كۆڕبەندی دیموكراتی لە شەنگال وڵامێكە بۆ ئەو هێزە ناوخۆیی و هەرێمیانەی كە دەیانەوێت خۆڕێوبەری شەنگال لاوز بكەن یاخود كۆتایی پێبێنن. شەنگال و شەنگالێكان لە دوای ساڵی٢٠١٤وە بە قۆناغێكی هەستیارو پڕ لە تەگەژە و قەیران گوزەریانكرد، لە دوای هێرشی داعش و ئەو خیانەتەی لە بەرامبەر گەلی ئێزدی لە شەنگال كرا، هەوڵی ئەوەدرا كە گەڵێك خاوەنی كۆنترین مێژووە لە ناوچەكەدا، بەتەواوی قڕبكرێت، شەنگالێكان هەرزوو دركیان بەوڕاستیە كرد، بۆیە لەدوای ئەو قۆناغەوە بڕیاری خۆپارێزی و خۆڕێوبەری دیموكراتیانەیان دا، هەرچەندە ئەو چەمكە یان زاراوەیە مەبستم خۆڕێوەبەرییە لە ڕووی یاساییەوە لەگەڵ سیستەمی حكومڕانی عێراقدا ناگونجێت بۆ ئەم قۆناغە، بەڵام دەكرێت ناوی لێ بنێین (لامركزي) بەڵام لە ئایندەدا تەواوی گەلانی عێراق و خودی حكومەتەكەش لەوەدەگەن، باشترین ڕێگەچارە بۆ دەرباز بونی عێراق لەم تەنگەژە سیاسیی و ئابووری و ئەمنیە، ئەو ئەزموونەیە كە لە ئێستادا لە شەنگال لە هەوڵی پڕاكتیزە كردنیدان.

ڕاشیگەیاند: بەستی كۆڕبەندی دیموكراتی لە ئێستادا ئەو ڕاستیەمان پێدەڵێت كە گەلی شەنگال هەنگاوێكی كە هاویشتویان بۆ خۆڕێوبەری .چەندە بە ئیسڕارو سورن  لەسەر خۆ پارێز ی و خۆڕێوەبەری و بە دیموكراتیزە كردنی كۆمەڵگاكەیان پاشگەزنابنەوە، وە هەرگیز شەنگالیش بۆ پێش  ٢٠١٤ناگەرێتەوە٠

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕابردوودا تەڤگەری ئازادیی لە ژێرناوی (لەبەرێوەبردندا دیموكراتی و ئاشتیش لە پێكەوە ژیاندا) لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكدا پێشكەش بە بەشێك لەلایەنە سیاسێكانی كەركوك كرا تاوەكو لەو ڕێگەیەوە بتوانرێت كێشەكانی كەركوك بەشێوەی ئاشتی و دیموكراتی چارەسەر بكرێت، بەڵام بەداخەوە بە هۆی زۆری دەستێوەردانی نێودەوڵەتی و هەرێمی و زاڵبونی بەرژەوەندی حزبی و بنەماڵەی و كەسی، وەكو پێویست كار لەسەر ئەو پڕۆژەیەنەكرا٠

هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوک وتیشی: لە ئێستادا هەوڵدان بۆ بەستنی كۆڕبەندی دیموكراتی یاخوت هەر هەوڵێك بۆ ناساندنی سیستەمی نەیەوەی دیموكراتی لەكەركوك وەكو ڕێگا چارەیەك بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی كەركوك لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكدا پێم وابێت هەوڵێكی وا لەئارادانیە.

کۆمەڵ سەرمەد، بۆ شاری کەرکوک جەختی بیردۆزی نەتەوەی دیموکراتی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کردەوە: رەغمی ئەوەی كەركوك لە هەر شارێكی تری كوردستان و عێراق پێویستی بە جێبەجێكردنی سیستەمی نەتەوەی دیموكرات و خۆڕێوەبەری دیموكراتی هەیە ، ئەویش بەهۆی ئەو فرە نەتەوە و فرە ئاین و فرە مەزهەب و ڕەنگەوەهەیە، كە بوونەتە بەشێك لە جوانی شارەكە، بەڵام دەكرێت لە ئایندەدا وەكو هەنگاوی یەكەم كۆڕبەندی ئاشتی و پێكەوە ژیان لە كەركوكدا ببەسترێت.

 

دیدار- س-ع

هەروەها چێکی بکە

ساڵح موسلیم: ئەگەر تورکیا پرسی کورد چارەسەر نەکات بە تەواوەتی دەڕوخێت

هاوسەرۆکی پەیەدە رایدەگەیەنێت، ناکرێت ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی نکۆڵیی لێبکرێت و بەهەند وەرنەگیرێت، وتیشی، ئەگەر دەوڵەتی تورک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *