ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شۆڕشگێڕی: ٥١ سەربازی تورکی داگیرکەر لە مەتینا سزادران

ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شۆڕشگێڕی لە دژی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە مەتینا ئەنجامدرا. چالاکییەکانی ئۆپەراسیۆنەکە تا ئێستا بەردەوامە و ٥١ داگیرکەر سزادراون.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لە ئێوارەی ١٥ی حوزەیراندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە مەتینا، ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شۆڕشگێڕی لە دژی سەربازە داگیرکەرەکانی سوپای تورک دەستیپێکرد.

ڕاگەیەندراوە، لەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێرییەی هێزەکانی گەریلادا ٥١ داگیرکەر سزادراون. ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکە لە ئێوارەی دوێنێوە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شۆڕشگێڕی بە چالاکیی گەریلاکان بەردەوامە. پێشبینی دەکرێت ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕاگەیاندراوێکی فراوان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکە بڵاو بکاتەوە.

هەروەها چێکی بکە

لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاریدا زمانی ژن دەبردرێت

بەشێک لە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەری گەلان، ڕێبەر ئاپۆ پێویستە ئێوەی ژنان خۆتان ڕێکبخەن. مادام داوای ژیانێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .