هاوپەیمانییەکەی مالیکی: خەونی گەڕانەوەی پارتی  بۆ کەرکوک بووەتە مەحاڵ

ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، کە گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پارێزگاری کەرکوک بووەتە مەحاڵ.

ئەمڕۆ شەممە، سەعد موتەلەبی ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە مەعلومەی رایگەیاند: هەموو هێزە سیاسییەکان بە کوردیشەوە جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، رێگە بە نێودەوڵەتییکردنی پرسی کەرکوک نادەن و نەیانهێشتووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە  دەبێت لە ڕێگەی کەناڵە سیاسییە ناوخۆییەکانەوە چارەسەری کێشەکان بکرێت کە لە پێش هەموویانەوە لە پەرلەمان دا.

ئەوەشی وت: خەونی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گەڕانەوەی کەرکوک بۆ دۆخی پێش ساڵی 2017 بووەتە مەحاڵ، دەبێت وەک باقی حیزب و هێزە سیاسییەکانی عەرەب و تورکمان و کورد ڕۆڵی سیاسیی خۆی جێبەجێ بکات.

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …