تارا حسێن: گەلی كورد هەموو پیلانگێرییەكی تێكشكاندووە بۆ بەرز ڕاگرتنی نەورۆز

لە ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوک لە ناوچەی شێوەسور، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی بەشدار بوو، وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند:  گەلی كورد لە باكووری كوردستان لەبەردەم سەركەوتنێكی گرنگدایە لە هەڵبژاردندا، لە ڕۆژئاوای كوردستان گەلەكەمان لەبەرخوداندایە لە دژی داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك.

تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەى کوردستان لە میانەى بەشداریکردنى لە ئاهەنگى نەورۆز لە شارى کەرکوک لە وتارەکەیدا وتیشی: نەورۆز پیرۆزبێت لە تەواوی شەهیدان، گەلی كورد، هەموو ئازادیخوازان و هەموو گەلانی جیهان.

‎ هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی باسی لەوەکرد: ئێمە خۆمان بە بەرپرسیار ئەبینین بەرامبەر خەڵكی كەركوك، ئەو خەڵكەی كە هەمیشە سەربەرزانە ڕووبەروی قڕكردن و لەناوبردن بووەتەوە.

‎وتیشى: وەك دەزانین ١٠٠ ساڵ تێپەردەبێت بەسەر پەیماننامەی لۆزان، گەلێك پیلانگێڕی بەسەر كورددا هێنراوە، بەڵام بە مۆڕاڵی و بەهێزی گەلی كورد هەموو پیلانگێرییەكی تێكشكاندووە بۆ بەرزڕاگرتنی نەورۆز.

‎ئاماژەى بەوەشکرد: نەورۆز لەلای گەلی كورد واتایەكی بەنرخی هەیە، نەورۆز تەنها شادی و هەڵپەركێ نییە، بەڵكو نەریتێكی كوردەوارییە و پەیامی سیاسی و نەتەوەییمان تێیدا هەیە.

تارا حسێن ئەوەشى خستەڕوو: ئەمڕۆ بۆ قۆناغێكی گرنگ دەرۆین، دوژمنانی گەلی كورد هەمیشە لەهەوڵدان گەلی كورد لەناوبەرن، بەڵام ئێستا گەلی كورد لە باكووری كوردستان لەبەردەم سەركەوتنێكی گرنگدایە لە هەڵبژاردن، لە ڕۆژئاوای كوردستان گەلەكەمان لەبەرخوداندایە لە دژی داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك.

‎لە کۆتاى قسەکانیدا وتى: دەبێت لەمساڵدا هەموو تێكۆشانی خۆمان یەكبخەین، تاوەكو یەكێتی نەتەوەیی گەلی كورد پێكدەهێنین، هەموو ئەو پیلانگێرییانەی، كە لەسەر كورد بەرێوەدەچن هەمووی تەنها بە یەكڕیزی و یەكێتی نەتەوەیی شكستدەهێنن.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *