ڕێگریی لە ئەنجامدانی چالاکیی قەڵغانی مرۆیی کرا، کە گەنجانی کورد و گرووپێك له ئه‌وروپاوه دەیانویست لەدژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە قەندیل ڕایبگەیەنن.
کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لەلایەکی دیکەوە، گروپێک لە ئەندامانی شاندی ئاشتیی و ئازادیی بۆ کوردستان، کە لە ئەوروپاوە هاتوون و لە باشووری کوردستانن، بە مەبەستی پشتگیری لە چالاکیی گەنجان، هەر لەو شوێنە ڕێگرییان لێ‌کرا و نەیانهێشت کە بازگەکە تێپەڕێنن. لەدژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشووری کوردستان، بەنیازبوون ئەمڕۆ لە قەندیل چالاکیی “قەڵغانی مرۆیی” دەستپێبکەن.
له دیمه‌نه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن هیزێكی ئاسایشی سه‌ر به بازگه‌ی ده‌ره‌كۆتر ڕێگری ده‌كه‌ن له خۆپیشاندان و به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه به ته‌قاندنی فیشه‌ك و هه‌روه‌ها لێدانی ڕۆژنامه‌نووسان.
به وته‌ی یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران ئه‌و شانده‌ی به‌ڕه‌گه‌ز كورد نین و له ئه‌ورووپاوه هاتوون لەدژی داگیرکارییه‌كانی دەوڵەتی تورک بۆ سه‌ر خاكی كوردستان چالاكی بكه‌ن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌وه ڕێگریان لێده‌كرێت.