وەک ژنانی باشوری کوردستان هەڵوێستەو خەباتی بێوچانمان لە پێناو ئازادی ڕێبەرەکەمان بە ئەرکی خۆمان دەبینین و بەڵێنی بڵندکردنی تێکۆشانی خۆمان تا دوا نەفەس دەدەین.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١/١٢/٢٠٢٢لە بارەگای ڕیکخراوی ئازادیی کوردستان-رژاک، لێدوانێک سەبارەت بە دۆخی ڕیبەر ئاپۆ.
لیدوانەکە لە لایەن سارا رەزا ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان خوێندرایەوە و وتی: دوای تێپەڕ بوونی 24 ساڵ بەسەر گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی کە تیایدا بیرمەند و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، مافی ئازادیی لێسەندراوەتەوە لەژێر گەورەترین گوشار و فشاری توندی تاکەکەسیدایە و مافی کەسی و ئازادیە کەسیەکانی لێسەندراوەتەوە و بە توندترین شێوە لەژێر چاودێرێری کردنی زینداندایە. بێ لەبەرچاوگرتنی مافەکانی لە دیداری پارێزەران و خێزان و ڕەتکردنەوەی هەموو دیدارێک، و تەنانەت مافی خوێندنەوە و نوسینی وەک مرۆڤێکی ئاسایی پێنادرێت.
سارا رەزا ئاماژەی بەوەشدا: هاوکات 21 مانگە هیچ هەواڵێک لە ژیانی ئەو ڕێبەرە نازانرێت و هیچ هەواڵیک لە ئیمڕاڵیەوە نیە، بۆ ئەمەش لەگەڵ ئەوەی لەماوەکانی ڕابردوودا (cpt) بۆ دووجار بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئۆجەلان و ئاگاداری لە ڕەوشی زیندانی کردنی چۆتە زیندان، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیارە هیچ ڕاگەیەندراوێک لەو بارەیەوە بڵاو ناکەنەوە، هەرچەندە ئێمە ئاگادارین کە دیدارەکە ڕێکنەخراوە، بەڵام بێ ئەوەی هۆکارەکەی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و گەلان و جیهان و گەلی کورد ئاشکرا بکرێت بە نادیاری ماوەتەوە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی گەلەکەمان و ئازادی خوازان لەمەڕ ڕەوشی ڕێبەر ئۆجەلان درک بە مەترسی و ئەگەری پلانێکی قێزەون بکەن.
ئێمەی ژنان لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و خاوەندارێتی لە ڕێبەرەکەمان ڕایدەگەیەنین کە یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خودی cpt و تەواوی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە بەرپرسیار لە هەر ئەگەرێکی نەخوازرا و دەزانین کەبەسەر ڕێبەرەکەماندابێت.
لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەدا: بۆیە ئێمە وەک ژنانی باشوری کوردستان هەڵوێستەو خەباتی بێوچانمان لە پێناو ئازادی ڕێبەرەکەمان بە ئەرکی خۆمان دەبینین و بەڵێنی بڵندکردنی تێکۆشانی خۆمان تا دوا نەفەس دەدەین، ڕوونبونەوەی دۆخی ڕێبەر ئۆجەلان دەکەینە ئەرکی لە پێشینەمان لەم سۆنگەیەوە داوا لە ژنانی ئازادی خواز و کۆمەڵگە بە گشتی دەکەین کە هاو خەباتیمان بکەن و سەفەربەرانە لە ناوەو دەرەوەی وڵات بێنە دەنگ تا ئەوکاتەی cpt ناچار بکەین جارێکی تر سەردانی ئیمڕاڵی بکات و ڕاستگۆیانە دوا ڕاپۆرتی خۆیان لەمەڕ ڕەوشی ڕیبەر ئۆجەلان بۆ گەلەکەمان و ئازادیخوازان ئاشکرا بکەن.
س-ع