پەرلەمانتارێکی پێشوی عێراق: کاردانەوەکانی بەغداد و هەولێر لەو ئاستەدانیین بۆردومانەکانی تورکیا رابگرن  

پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق رادەگەیەنێت، کاردانەوەکانی هەردوو حکومەت لە عێراق و هەرێم لەو ئاستەدانیین کە لایەنی تورکیی لە بۆردومانکردن یان رژاندنی خوێنی هاووڵاتییانی  عێراق رابگرن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، غالب محەمەد ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: تورکیا 41 بنکەی سەربازیی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان هەیە، فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەتیش لە پارێزگای سلێمانیی لەلایەن تورکیاوە بۆردومانی کراوە، هەرچەندە 500 کیلۆمەتر لە سنووری عێراق و تورکیاوە دوورە.

ئاماژەی بەوەشدا: تورکیا له دەستدرێژیی و بۆردومانکردنی خاکی عێراقییەکان و خوێنڕشتنی زۆر دوور رۆیشتووە، ئەمەیش بەهۆی لاوازیی دەسەڵاتدارانی ناوەند و هەرێمەوە، بۆیه تورکیا به بێ گرنگییدان بەکاردانەوەی حکومەتەکان بەردەوامە لە بۆردومان کردن، لەبەرئەوەی کاردانەوەکان تەنیا لە لێدوانی ئیدانەکردندا سنووردار بووە.

ئەوەی ئاشکراشکرد، “بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەت یەکەم و دواهەمین جار نابێت لەسەر خاکی عێراق، بەتایبەتیی کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی سلێمانییدا دەسوڕێنەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوی عێراق هێمای بۆ ئەوەشکرد کە “پێویستە ڕێوشوێنی ڕاست بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا و بنکە سەربازییەکانی بگیرێتەبەر، هەروەها ڕێوشوێنی بەپەلەی حکومەت بەرامبەر بە لایەنی تورکیا بگیرێتەبەر”.

هەروەها چێکی بکە

هۆشداریی لە روودانی کارەساتی مرۆیی دەدرێت

بەهۆی گەمارۆی قورسی سەر ناوچەی شەهبا، کە ماوەی ٦ ساڵە لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە بەبەردەوامیی دەسەپێندرێت، …