هەڕەشەی مانگرتنی سەرتاسەریی دەکەن

خۆپیشاندان لە دەربەندیخان بەردەوامی هەیە، لەئەگەری وەڵام نەوەی داوکارییەکانیان، هەڕەشەی مانگرتن سەرتاسەری دەدەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/٢/٢٠٢٣ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شارۆچکەی دەربەندیخانی سەر بەپارێزگای سلێمانی ۲۲ رۆژە بەردەوامە،  بڕیاریشیانداوە تا سەرەتای مانگی سێ بەردەوام دەبن.

ئەندامی دەستەی سەرپەرشتیاری ناڕەزایەتییەکانی دەربەندیخان دڵشاد سۆڵەیی رایگەیاند: ٢٢ ڕۆژە لەدژی نەبوونی خزمەتگوزاریی لەسەر شەقامین، لەبەر دانووستان و هەندێك بەڵێنی ئیدارەی ئەم شارۆچكەیە، كاتەكانی گردبوونەوەمان كەمكردوەتەوە، بۆسێ كاتژمێر هەتاوەكو سەرەتای مانگی سێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر تاوەكو سەرەتای مانگی داهاتوو وەڵامی داواكارییەكانیان نەدرێتەوە، ئەوا فشارمان لەپێشە وەكو مانگرتنی سەرتاسەری، داخستنی هەموو بیناكانی حكومی لەشاردا، ئاو و كارەبا و زەریبە و قائیمقامیەت.”

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *