دەوڵەت هەیە 5 هەزار خۆكوژی پێشكەش كردووە

ئەمنیداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق قەیس خەزعەلی ئاماژەبەوەدەکات، و دەڵێت” هەیە هێرش دەكاتە سەر كۆماری ئیسلامی ئێران بەڵام دژی بۆردومانەكانی توركیا و تاوانەكانی دەوڵەتانی كەنداو بێدەنگن، یەكەم كەس كە رەخنەیان لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان گرت لە ئێران، كلكەكانی تاران بوون.

غەزعەلی ڕایگەیاندووە” دەوڵەت هەیە 5 هەزار خۆكوژی پێشكەشكردووە و سەدان عێراقی بێتاوانیان كوشتووە، هەیە هێرش دەكاتە سەر كۆماری ئیسلامی ئێران بەڵام بەرامبەر بۆردومانەكانی توركیا و تاوانەكانی دەوڵەتانی كەنداو بێدەنگن.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە” یەكەم كەس ئەوانەی رەخنەیان لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان گرت لە ئێران تەنها كلكەكانی تاران بوون و كەسی تر نەبوون، ئەوانەی خۆیان بە نیشتمانی پیشان دەدەن تەنها ئامێری دەستی باڵیۆزخانەكانن و بەردەوام لە هۆتێلە 5 ئەستێرەكان كۆدەبنەوە.

ئەو ئەمیندارەی عەسائیبی ئەوەشی باسکردووە و پێی وایە، ئیسرائیل سەرقاڵی تیرۆركردنە لە پارێزگاكانی باشور، هەروەها چەند لایەنێك هەوڵی تیرۆركردنی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان دەدەن و لەبەرامبەریشدا سەركردەكانی حەشدی شەعبی تیرۆر دەكرێن بۆ دروستكردنی ئاژاوە، داواش لە چالاكوانان دەكات متمانە بە كارمەندانی پاڵیۆزخانەكان نەكەن چونكە كارمەندی هەواڵگرین.

هەروەها چێکی بکە

لە سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا تەڤگەری ئازادیی یاداشتی ناڕەزایی دابە بەڵوێزخانەکانی عێراق

 شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا، یاداشتی ناڕەزایی لە بارەی داخستی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *