ڕۆژهەڵاتی کوردســــتان، لەبەردەم گۆڕانکارییەکی گەورە دا

   
     مژدە علی
بەشــــی دووەم:
ڕۆڵی ووڵاتانی هەرێمی و ڕۆژئـــاوایی و دەستێوەردانەکانیان
بەدەسپێکی ئەوەی ئەم ناوچەیە، بەردەوام و بێ هیچ و چانێک لەژێر چەتری داگیرکاری هێزە جیهانییەکان و کۆنەپارێز و هێزە کلاسیکییەکان….هتد بووە، بە ئێستاشـــەوە، ئەودۆخەی ئێستا بەگشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگوزەرێ، درێژبووەوەی هەمان داگیرکاریی وهەڵپەی پەلامارییە زوڵم ئامێزەکانی دیکتاتۆرە هەرێمی وجیهانییەکانە، هەڵـبەتە، دواجار هەموو دیکتاتۆرە بچوکەکان..!! پەیدابووی دەستی دیکتاتۆرە گەورەکانن.
وڵاتێکی وەک ئێران لەم ناوچەیەدا کە دانیشتوان و پێکاتەکەی چەندین گەلە، لە ئێستادا هەموان بێ جیاوازی ڕەنگ، دەنگ، ئاین، ئەتنیک، نەتەوە…هتد بەژداری ڕاپەڕینێکی مەزننن، کە دواجار بێگومان ئەگەر وریای و ڕێکخستنی وەربگرێ پەلدەکێشی بۆ شۆڕشێکی مەزن و بەگژداچونەوەی هێزی تاریکی و کۆنەپارێزی ئاینی، کە نە تەنها ژنان بونەتە قوربانی ئەقڵێتێکی دۆگماو دروست کراو، بەڵکو تەواوی کۆمەڵگە ژیانیان لێ تاڵکراوە، هەربۆیە، لە قۆناغی ئێستایی جەماوەری ڕاپەڕی و لە تەواوی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، گرنگە دروشمی گەلانی ئێران بێ جیاوازی وەدەرنانی کۆنەپارێزان و دیکتاتۆرانی سەردەم بێت، هەڵبەتە ئەوەی جێگای خۆشــحاڵییە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، لەهەگبەی تینوی گەلانی ناوچەکە بۆ ئازادی تا دێت زیاترو زیاتر پەرە دەسێنێت، بۆ کۆتایی هێنان بە و سیستمە دۆڕاوەی ئابوری و کۆمەڵایتی و ســـیاسییەی کە زۆر ئاشکرا بونەتە هۆی دروست بونی بێکاری و بڵاوبونەوەی هەموو جۆرەکانی نادادی لە کۆمەڵگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
هەڵبەتە لە دیوێکی دی ئەم سەرهەڵدانەدا، وڵاتانی بەرژەوەندی خوازی جیهانی، ئەوانەی دەیانەوێت دیکتاتورەکان خۆریان ئاوانەبێ بۆ پاراستنی دەست و پێی ئەوان لە ناوەچەکەدا، وردە وردە، هاوکارییە سەربازی و هەرپێویستییەکی دی بە هەموو ئەگەرەکانەوە، دەنێریت بۆ لێدان و شەهیدکردنی جەماوەری ڕاپەڕیو بەگشتی هەر کەسێک لە دژی ڕژێمی پەت و سێدارە بوەستێتەوە لەو چوارچێوەدا مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و دەستیان لێ ناپارێزێت.
لەلایەکی دیکەشـــەوە وڵاتێکی وەک ئەمریکا بێگومان کە بێ دەستە وەستان ناوەستێت و هەموو هەوڵێک دەدات کە دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەکەدا بپارێزێت، کاتێک جۆبایدن، سەرۆکی ئەو وڵاتە دەستەواژەیەکی وەک” ئێران ئـــازاد دەکەین “بەکاردێنێ، بێگومان هەر ئەو دەستەواژەو ئـازاد کردنە چەند ڕەهەندی گرنگ لەخۆ دەگری بۆ نمونە
یەکەم//کاتێک وڵاتێکی وەک ئەمریکا و ئیمپریالیستێکی گەورە ئەو قسەیە دەکات، بێگومان بەدەرەجەیی یەک لەپێناو پاراستنی دەسکەوتە مادی و سنوریەکانی خۆیەتی
دووەم//بێگومان لەبەرامبەر ئەم دەستەواژە یەدا، وڵاتێکی کۆماری ئیسلامی نەک ترسی لێدەنیشی، بەڵکو وەڵامەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی زۆر شڵەژاو لەرزۆکانە بوو بۆ ئەمریکا، و دۆخی وڵاتەکی خۆی نابینێ و لەبەرامبەر باسی عێراق دەکات
سێهەم//لەلایەکی دی دوای ئەو لێدوانەی ئەمریکاش، وڵاتانی دی جیهانی دوای سەیرکردنی بارودۆخ، تایتەرازویان بەلای بەرژەوەندییەکانیان لا دەدەن و دەستی خۆیان لەو وڵاتە بێبەری ناکەن
چوارەم//ئەوەشی پەیوەندی بە وڵاتانی هەرێمی هەیە، نمونە وەک ســـوریا و تورکیا، بێگومان ترسیان گەشتۆتە لوتکە لەهەموو ئەگەرێکی سەرکەوتنی ڕابەرینی شۆڕشگێرانەی گەلانی ئێران تایبەت کورد، چونکە ئەودۆخە گومانی تێدا نییە ڕووی وڵاتانی ئەوانیش زیاتر دەگری لەوەی کە ئێستا تێیدا دەگوزەری، بۆیە وەک پیشەی هەمیشەییان لە دژی هەرچەشنە حزب و ئەحزابێکی سیاسین لە ناوچەکەدا کە دژی کۆماری ئیسلامی ڕاپەڕیوە تایبەت کوردەکان
پێنجەم//ئەوەی دەمێنێتەوە پەیوەست بە هەمان دەستەواژە بەکارهاتووەکەی سەرۆکی ئەمریکا بە ئاگابوون و وشیاری گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە بەوپەڕی بەرپرسیاری و ئاگایی مامەڵە بکەن دورلە هەرچەشنە دوژمن کارییەک کە بە زەرەری بزاڤی ڕزگاری خوازی بشکێتەوە لەو بەشەی کوردستان

هەروەها چێکی بکە

سیستەمی نوێی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەگەڵ كورددا دەبێت

جەمیل بایک سیستەمە جیهانییەكان هەر وا لە خۆیانەوە و له ‌ماوەی ساڵێك یان ده ‌ساڵێكدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *