هەپەگە ئامادەیی خۆی بۆ شەڕی داعش ڕاگەیاند

وتەبێژی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند، ئەوان ئامادەن پارێزگاریی لە گەلی خۆیان بكەن، ئەگەر پێویست ببیندرێت و ڕێگەیان پێبدرێت، دەشڵێت: ئەو هێزانەی لە بەرامبەر گەریلادا جێگیركراون پێویستە لە بەرامبەر دووژمنانی گەلەكەماندا جێگیربكرێن.

سەردار یەكتاش، وتەبێژی ڕاگەیاندنی هەپەگە سەبارەت بە هێرشەكانی داعش بۆسەر باشووری كوردستان وەڵامی پرسیاری ئاژانسی فورات نیوزی دایەوە و ئامادەیی هەپەگەی بۆ شەڕی داعش لە باشووری كوردستان دووپاتكردەوە.

لەسەرەتای قسەكانیدا، سەردار یەكتاش، وتەبێژی ڕاگەیاندنی هەپەگە وتی: لە دەروروبەری كەركوك جموجوڵی داعش هەیە و گۆڕدراوە بۆ هێرشكردن، خەڵكی مەدەنیی و پێشمەرگە شەهید دەبێت، بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و گەلی باشوور دەكەین.

دەشڵێت: داعش كە لەلایەن شەڕڤانانی ئازادیی كوردەوە تێكشكێنراوە، ئێستا دووبارە هێرشەكانیان بۆسەر گەلەکەمان زیاتر نیگەرانمان دەكات.

لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش لە كەركوك، وتی: ئەو جموجوڵ و سەرهەڵدانەوەیە ئەنجامی پیلانێكە و توركیا لەو پلانەدا بەدەر نییە، بەتایبەت لێدوانەكانی ئەو گروپانەی توركیا دروستی كردوون لە ناوچەكەدا ئەو هێرشانەی داعش هەیە، باشتر لە پیلانەكە تێدەگەین.

وتەبێژی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئامادەی گەریلاكانی كوردستانی دەربڕی بۆ پاراستنی خاكی كوردستان لە دەستی داعش و وتی: پاراستنی گەلەکەمان بە ئەركی خۆمان دەزانین و ئەگەر پێویست بە ئێمە بكات و ڕێگەمان بدرێت، ئێمە وەك هەپەگە ئامادەین گەلەکەمان لەو ناوچانە بپارێزین.

ئاشكراشی كرد، ئەو هاوكارییانەی بۆ پێشمەرگە نێردراون لەلایەن هاوپەیمانانەوە لە بەرامبەر گەریلادا لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیادا جێگیركراون، لەكاتێكدا پێویستە ئەو هێزانە لەجیاتی ئەوەی لە دژی گەریلا بوەستێنرێنەوە لە دژی دووژمنانی گەلی كورد جێگیركرابانایە و جێگیركردنی هێز لەبەرامبەر گەریلادا، خزمەت بە دۆزی كورد ناكات.

ئەوەشی خستەڕوو، تێكشكاندن و ڕووبەڕووبونەوەی داعش بە هێزی زۆر و پییشاندانی لە ڕاگەیاندنەوە نابێت، پێویستە بە یەكەی بچوك بچوك هێرش بكرێتە سەریان، هەپەكە لەو بوارەدا بە ئەزمونە و بە ئەنجام گەیشتووە.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *