کۆنگرەی ڕۆژانامەوانی تەڤگەری ئازادیی سەبارەت بە لێدوانەکەی سەفیری تورکیا

 

ئەمڕۆ  شەممە ١٥/١٠/٢٠٢٢ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە بارەگای خۆی لە شاری سلێمانی هەڵوێستی خۆی دەربری دژی لێدوانەکەی سەفیری تورکیا و  ڕایگەیاند: بۆمبارانکردنی شوێنی ھاوڵاتیانی سڤیل و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لەچەندین شوێنی رۆژئاوا و باشوری کوردستان و تیرۆری چالاکوانانی سیاسی و ئازادیخوازانی کورد بووەتە کاری رۆژانەی  ئەو دەوڵەتە فاشیست و تیرۆریستییە.

ئاماژەبەوەشکرا: باڵوێزی تورکیا بێ پەردە لەبەردەم میدیاکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت میدیاکانی دەسەڵات هەڕەشە لە تەواوی ئازادیخوازان و پێشەنگانی ئەم گەلە دەکات و نایشارێتەوە کە ئامانجەکەیان هەمەلایەنە و گشتگیرترە لەوەی کە دەسەڵات و خەڵکی ئێمە پێشبینی دەکەن.

ئەمەش دەقی وتاری کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیە…

بۆ ڕای گشتی

کردەوە تیرۆریستیەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا لەباشوری کوردستان و بێ وەڵام ھێشتنەوەی لێدوانی باڵوێزی تورکیا لەھەرێمی کوردستان و لە شاری هەولێر سەبارەت بەبانگەشەی تیرۆری کەسایەتی و ئازادیخوازان و رۆژنامەوانان، وێڕای ئەوەی شەرمەزاریەکی گەورەیە بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی ئەوان دەخاتە ژێر پرسیارەوە. بەتایبەتی لە هەموو ئەو ئۆپراسیۆنانەی کە دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمی کوردستاندا ئەنجامیان دەدات ڕایدەگەیەنێت کە بە ئاگاداری دەسەڵاتدارانی  هەرێمی کوردستان ئەنجامیانداوە.

ئاشکرایە دەوڵەتی تورکیا ھیچ کاتێک دژایەتی خۆی بۆ بزوتنەوەی ئازادیخوازی و دەسکەوتەکانی گەلی کورد نەشاردۆتەوە. لەچوارچێوەی ئەو دژایەتیکردنانەدا هەموو سنوورێکی مرۆڤایەتی و ئەخلاقی  تێپەڕاندووە.

بۆمبارانکردنی شوێنی ھاوڵاتیانی سڤیل و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لەچەندین شوێنی رۆژئاوا و باشوری کوردستان و تیرۆری چالاکوانانی سیاسی و ئازادیخوازانی کورد بووەتە کاری رۆژانەی  ئەو دەوڵەتە فاشیست و تیرۆریستییە.

شەهیدکردنی کەسایەتی وڵاتپارێز و مێژوو نووس و رۆشنبیری باشوری کوردستان  شەھید سوھێل خورشید ناسراو بەمامۆستا شەماڵ ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و  تیرۆرکردنی ژنە چالاکوان و نووسەر و لێکۆڵەری ژنۆلۆژی هەڤاڵ ناگیهان ئاکارسەل، هەروەها چەندین کەسایەتی سڤیل و سیاسی باکور و رۆژھەڵات و رۆژئاوای کوردستان، بۆ نموونە ئەوە بەبیر دێنینەوە کە ئەمڕۆ سێ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر تیرۆرکردنی دوو تێکۆشەری کورد لە چیای ئەزمەڕ لە سلێمانی بە ناوەکانی شەهیدان (دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد)، هەموو ئەم کردەوە تیرۆریستیانە بەدەستی گروپەکانی سەربە میتی تورکی ئەنجام دەدرێن و ھەرەشەیەکی جددیە لەسەر  تەواوی وڵاتپارێزان و ئازادیخوازان، لەهەمان کاتدا بێرێزیشە بەرامبەر سەروەری وڵات ومافی مرۆڤ و یاسا نێو دەڵەتیەکان.

باڵوێزی تورکیا بێ پەردە لەبەردەم میدیاکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت میدیاکانی دەسەڵات هەڕەشە لە تەواوی ئازادیخوازان و پێشەنگانی ئەم گەلە دەکات و نایشارێتەوە کە ئامانجەکەیان هەمەلایەنە و گشتگیرترە لەوەی کە دەسەڵات و خەڵکی ئێمە پێشبینی دەکەن.

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کە لەسەنگەرەکانی گەریلای ئازادی چرکە بە چرکە لە پاشەکشێ و شکستی بەردەوامدایە، هەرجارێک کەلەمەیدانی جەنگدا دەدۆڕێت و شکست دەخوات بۆ داپۆشینی ئەو شکستە، هەوڵ دەدات لە ناو شارەکانی هەرێمی کوردستان کردەوەی تیرۆر ئەنجام بدات و ئەمەش شکۆی حکومەتی هەرێم لەکەدار دەکات.

ئەمە پێشهاتێکی ترسناکە، پێویستە گەلەکەمان لەم ئاستی خوێنڕێژی و پیلانەکانی ئەم دەوڵەتە فاشیستە ھۆشیار بێت و چالکی و خۆپیشاندانی گەورە و جەماوەری ڕێکبخات و ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەکانی ئەم گەلە ئیدانە بکات. پێویستە حکومەتی عێراق و ھەێمی کوردستان بەفەرمی و لەھەموو ئاستەکانی سیاسی و دیبلۆماسیدا رووبەڕووی ئەو دەستێوەردان و داگیرکاری و تیرۆرە ببنەوە کە دەکرێتە سەر شەرەف و کەرامەتی هەموو هاونیشتمانییەک ئیتر کاتی ئەوەیە بێ دەنگی بشکێندرێت و هەڵوێستی جدی نیشان بدرێت.

بۆ ئێمە بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی زۆرێک لەلایەنە کوردی و عێڕاقی و جیهانیەکان جێگای تێڕامان و نیگەرانییەکی قوڵە، ئەوکردەوانەی تورکیا و ئەو بێ وەڵامی و بێ هەڵوێستییەی دەسەلاتدارانی عێراق و ھەرێم  وای کردووە ھاوڵاتیان ھیچ متمانەیەکیان بەو دەسەڵات وحکومەتە نەمنێت کەناتوانێت ئاسایش و ژیانیان بپارێزێت، لەکاتێکدا دەوڵەتی تورکیا تیرۆر بەڕێوەدەبات و بۆتە جێگەی بەڕێوەبردنی تیرۆر لەناوچەکەدا، ئیتر هیچ پاساوێک نامێنی بۆ ئەو هێز و لایەنانەی هاوکاری تورکیان، بەلامانەوە سەیرە کە هیچ شتێک لەبەرخۆدانی مێژوویی مرۆڤایەتی بۆ بەرەنگاری و شەڕی داگیرکاری فێرنەبوون.!

هەرچیەکی تر هەبێت لە هەگبەی داگیرکاریی و وەحشیەتی تورکیای ئەردۆغان ئێمە ناترسێنێت بەڵکو بەگوڕتر لەسەر کارەکانی خۆمان دەبین و درێژە بەتێکۆشان ئازادیخوازی دەدەین، بەڵێن دەدەین بە سەرجەم شەهیدان و گەلەکەمان کە بۆ ئازادی و سەرخستنی دۆزی ئازادیی بەردەوام لە تێکۆشاندا دەبین و ئامانجەکانی شەهیدان بەدیدەهێنین.

لەکۆتایدا دەمانەوێت بڵێین: ئێمە لە تەڤگەری ئازادیی بەهیچ جۆرێک سازش ناکەین لەسەر فکر و رێباز وپرەنسیپە نەتەوەیی و دیموکراتیەکانمان، گەلەکەمان بێ پێشەنگ و پارێزەر وڵاتپارێز نامێنێتەوە و تاسەر خاوەندارێتی لێدەکەی، دووبارە داوا لەگەلەکەمان دەکەین یەکگرتوبن، یەکڕیزبن لە دژی داگیرکاریی و هێڵی خیانەت و بەکرێگیراوی و بەرژەوەندیخوازی، کات کاتی ئازادیی و سەرکەوتنە.

 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

٢٠٢٢/١٠/١٥

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لە یادی رۆژنامەگەریی کوردییدا بڵاوکردەوە

یادی ١٢٦ ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردیی پییرۆزبێت لە یادی ١٢٦ ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییدا، پییرۆزبایی لە رۆژنامەنووسانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *