خانەنشینێک لە سەرەی وەرگرتنی موچەدا گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لەبەردەم بانکی تانجەرۆ لە سلێمانی هاوڵاتییەک بە ناوی (ح. م. ا) کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٦ـە، لەسەرەی وەرگرتنی موچەی خانەنشینییەکەی دۆخی تەندروستی تێکچوو و گیانی لەدەستدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەندین ساڵە خانەنشینیان گرفتی وەرگرتنی موچەکانیان هەیە و دەبێت ئەو رۆژەی موچەیان پێدەدرێت لە سەرەدا بووەستن تاوەکو سەرەیان دێت، کە ئەوەش یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان نییە لە سەرەی موچەدا و ساڵانی رابردووش هەمان حاڵەت روویانداوە، کە سەرەڕای ئەمانەش چەندین خانەنشین دۆخی تەندروستیان تێکدەچێت یان دەبوورێنەوە.

خانەنشینان و کەسوکاریان گلەییان هەیە لەوەی کە کاری وەرگرتنی موچەکانیان بۆ ئاسان ناکرێت و هەندێکیان باس لەوە دەکەن، کە لە کاتژمێرەکانی بەیانی زووەوە دەچن سەرە دەگرن.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *