میدیا .. ڕای گشتی و پێگەی کۆمەڵایەتی

 

ئەرسەلان بورنا 

کۆتایییەکانی شەڕی دووهەمی جیهانی لە ئاکامی گۆڕانکارییەکان پێگەیەکی تایبەت و گرینگایەتییەکی زۆرتر بە دامەزراندن و ڕێوەبەرایەتی میدیاکان، کاریڕۆژنامەنووسی و ڕای گشتی درا کە دەست نیشان کردنی پێگەی کۆمەاڵیەتی دەردەخست.

وێدەچێ، کردەوە و پەیهاتە جۆراوجۆرەکانی ئەم شەڕە و گەڕانەوە بۆ پێگەیکۆمەاڵیەتی کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لە سەر ئەم بابەتە ببێ بە شێوەیەک کەتەنانەت بەشێکی بەرچاو لە بیرمەندان و زانایان ئاماژەیان بە هەستیاری ئەم خاڵەداوە. هەربۆیە، هەتا ئەمڕۆکەش میدیا، پێگەی کۆمەاڵیەتی و ورووژاندنی ڕای گشتی

وەک وتەزا جیاوازەکان بەاڵم بە تەواوی گرێدراو بە هەڤ دوو نرخاندن و شرۆڤەیان بۆکراوە.

” سامۆیل هانتینگتۆن ” بیرمەندی ئەمەریکایی کە گۆڕانکارییەکانی جیهانی سیاسەتو کۆمەڵگاکان لە پاش شەڕی دووهەمی جیهانی و هەر وەها، سەرهەڵدانی شەپۆلیسێهەمی دیمۆکراسی لە ڕەهەندە جیاوازەکانەوە نرخاندیان بۆ دەکات؛ بە باشی خوێندنەوەی بۆ ئەم خااڵنە کردووە. بە باوەڕی هانتینگتۆن چ لە نێو ڕژێمەدیمۆکراتیکەکان و چ لە نێو ڕژێمە نادیمۆکراتیکەکاندا؛ باشترین ڕێگە بۆ گوشارخستن ودەستڕۆیشتوویی ” گەمە کردن بە ڕای گشتی ” و ” پەرە پێدانی دەنگۆ یا چەواشەکاری لە مەڕ پرسەکانی کۆمەڵگا ” لە نێو خەڵک دەزانێ. بە واتایەکی دیکەوە، لێدانی پێگەی کۆمەاڵیەتی پارتی یا دەوڵەتەکان دەتوانێ مژاری ڕەوایی – بوونی ئەوان یەکالییبکاتەوە.

لەم ڕوویەوە، ڕای گشتی _ بە مەبەستی لێدانی پێگەی کۆمەاڵیەتی الیەنی بەرانبەر _لە ڕوانگەی دەوڵەتە دیمۆکراتیک یا ڕژێمە دیکتاتۆرەکان بابەتێکی سەرەکی چاوی لێ دەکرێ کە پەیهات و گۆڕانکاری زۆری لێ دەکەوێتەوە. کەواتە، چۆنایەتی هەڵسوکەوت

لە گەڵ ڕای گشتی گرینگایەتییەکی زۆری هەیە کە دەتوانێ لە سەر کردەوە تاکەکەسی، تاقم و یا سیاسەتی دەوڵەتەکان کارتێکەریی ببێ. ئەگەر چی ئەم پەیوەندی و گرێدراوییە پێداویستە سەربەخۆیانە و هەڵگری حەقیقەتی هەبوو بێ بەاڵم میدیاکان

لە ئاستی ناوچەیی تاکوو ئێستاکە بۆ ” دەوڵەتی سێبەر ” یا ڕەوتێکی دیاریکراو لەگۆڕی بەرژەوەندییەکان گۆڕدراون.

میدیاکان لە مێژووی هاوچەرخدا ئەرکێکی تەوەرییان بۆ دەست نیشان کراوە کە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی کۆمەڵگایەکی مەدەنی و ئازاد پێناسە دەکەن. کەوایە، میدیاکان و کەسانێک کە لەم بوارەدا کار دەکەن لە وەدی هێنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد

یا داخراوە بەرپرسیارن و ئەم نزیکایەتییە گرینگایەتی ئەرکی ئەوان چەند قات دەکات. بەپێی ئەم خوێندنەوەیە هەر چەشنە پەراوێز خستن یا الدانێک دەتوانێ بەردەنگێکی الواز و ناتەواو پەروەردە بکات کە ئاسەواری خۆی لە سەر پرسەکان و حەقیقەت تێکچنراوەتر نیشان دەدات. ئەم کورتە باسە هەتا ڕادەیەک تێگەیشتنی ئێمە لە میدیاکان و ئاستی کاریگەرییان دەردەخات. لە ڕاستیدا، میدیا گشتی و جەماوەرییەکان بۆ باڵو کردنەوەی هەمەالیەنەی زانیارییە سیاسییەکان بە باندۆر و پێداویستن کە لە زۆربەی والتاندا وەک باشترین سەرچاوە ئاماژەیان پی دەدرێ. بە دڵنیایی کورد و میدیاکانی لە دەرەوەی ئەم خشتەیە

جێگە ناگرن بەاڵم لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دامەزراندنی هیندێک کاناڵی ئاسمانی سەرەڕای پرۆفێشناڵ بوونیان خەسارێکی زۆری لە کاری ڕۆژنامەنووسی، میدیای ئازاد و

پەروەردە کردنی ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ داوە. جیاواز لە ئەوانە، بوونی ” بەردەنگی زیندوو ” بابەتێکە کە میدیا و میدیاکار دەبێ بە باشی نزیکایەتی و هەڵسوکەوتی لە گەڵ بکات. هەر جۆرە دەستکاری یا الدانێک دەتوانێ بێ متمانەیی یا پەیهاتی نەرێنی لێ بکەوێتەوە. هەر وەها، بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو تلەڤیزیۆنەکانی وەک ” ڕووداو ” زۆرترین دەستکاری و چەواشەکاری بۆ مەبەستە سیاسییەکان و پاراستنی پێگەی کۆمەاڵیەتی پارتێکی دیاریکراو لە بوویەرەکان کردووە.

ئەم دەست تێوەردانە لە ڕاگوێزانی ڕاستییەکان لە سەر داواکاری و بۆچوونی کاربەدەستان پیک هاتووە کە سەرنجی ئەوانی دیکە بۆ الی خۆیان ڕاکێشێن. ئەمە دەتوانێ سەلمێنەری ئەو ڕاستییە بێ کە بەردەنگێکی ئازاد لە نێو کۆمەڵگای مەدەنی ئێمەدا کەم بایەخ و سووک چاوی لێ دەکرێ. جێی حاشا کردن نییە کە کاناڵی ئاسمانی ” ڕووداو ” یا ” کوردستان ٤٢ ” زۆرترین پشتیوانی ماڵییان لێ دەکرێ لە کاتێکدا کە ژمارەیەک لە ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و کاناڵی

ئاسمانی دیکە تووشی ڕاوەستان هاتوونەوە. لەم نێوانەدا، ” ڕووداو ” هەوڵێکی بەرچاوی داوە هەتا بە دەستکاری و چەواشە کردنی هەواڵ و ڕاستییەکان پێگەی ڕاستەقینەی ” بایەخ ” و ” دژەبایەخ ” بگۆڕێ. ئەم دەست تێوەردانە لە ڕای گشتی لە گۆڕی بەرژەوەندییە سیاسییەکانی ” پارتی دیمۆکرات” یا کارتێلەکانی پشتیوانیکەری ئەو

پێک هاتووە و ڕیزبەندی کراون. هەربۆیە، لێرەدا زۆر بە زانایانە هەوڵی دەست تێوەردان لە تێگەیشتن و تێڕوانینەکان دەدات کە ” چەواشەکاری ” جێگەی ” حەقیقەت بگرێتەوە. لە ڕاستیدا، دەستکارییەکانی لەم جۆرە بە مەبەستی پاراستنی پێگەی کۆمەاڵیەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان – عێراق لە ڕێگەی میدیاکانی وەک ڕووداو و کوردستان ٤٢ بۆ پەرە پێدانی دەنگۆکان و شاردنەوەی ڕاستییەکان ڕووی داوە. بە گشتی، ئەمە سەرەتای لێک ترازانی پەیوەندی نێوان میدیا، ڕای گشتی و پێگەی کۆمەاڵتییە.

 

هەروەها چێکی بکە

چه‌تەکانی قیاده‌ موه‌قه‌ته‌ كێ بوون؟ کێن ئەوانەی نەوشیروان مستەفا پێی دەوتن؛ جاشیی دەولیی؟

 زاموا زاگرۆس خیانه‌تی چه‌ته‌كانی بارزانی ته‌نها له‌ باشووری كوردستان نه‌بووه‌، به‌ڵكوو له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *