پرسە و سەرخۆشی خۆمان بۆ قوربانیانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی ڕادەگەیەنین

پرسە و سەرخۆشی خۆمان بۆ قوربانیانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی ڕادەگەیەنین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
پێویستە هەر چی زووە دەزگا پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ ئەو هۆکارانە بکەن، کە بووەتە هۆکاری ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و ڕێگری بکرێت لە دووبارە ڕوودانی کارەساتی هاوشێوە.
چونکە بەشێکی زۆر لە ماڵان بەمەبەستی خۆگەرمکردنەوە ئەو شێوازە لە سیستەمی غازییە بەکار دەهێنن، ئەم ڕووداوانە دەرەنجامی نەبوونی ستراتیژێکی سەردەمی حکومەتی هەرێمە بۆ ژیانی هاووڵاتییان. پێویستە هەرچی زووە بێسەروشوێنبووەکان بدۆزرێنەوە.
گیانی قوربانییەکان شاد بێت، شیفای بە پەلە بۆ بریندارەکان.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
١٨/١١/٢٠٢٢

هەروەها چێکی بکە

پەیەدە لەبارەی دۆخی جندرێس داوایەکی ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد

نوێنەرایەتی پەیەدە لە شاری سلێمانی، کۆمەڵکوژکردنی گەنجانی کوردی لە جندرێسی سەربە عەفرین لە شەوی نەورۆزدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *