ژنێک لە لایەن براکەیەوە کوژرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕیین رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک گەیەنراوەتە نەخۆخشخانە کە ئاسەواری گوللە بەجەستەیەوە هەیە، دوای روداوەکەش برایەکی کوژراوەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕیین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە ، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بەناوی (ش . خ . ٲ) لەدایکبوی ساڵی 1991،  دانیشتوی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتیی گەیەندرایە نەخۆشخانە کە شوێنەواری سێ گولـلەی جۆری دەمانچە بەسەر جەستەیەوە هەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان “ئەو ژنە لە ماڵی باوکی لەلایەن برایەکی خۆی کوژراوە و دوای روداوەکەش خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ کردوە”، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 406 تۆمەتبارەکە راگیرکراوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوودا.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …