سەنتەری میترۆ: سوپای توركیا دەست لە خەڵكی مەدەنیی ناپارێزن

سەنتەری میترۆ سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر تیمێکی رۆژنامەنوانی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی لەلایەن تورکیاوە دەکات و رایدەگەیەنێت ئەو سوپایە دەست لە خەڵکی مەدەنیی ناپارێزێت.

لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیی لە رۆژنامەنووسان بە توندی سەركۆنەی هێرشكردنە سەر تیمێكی رۆژنامەنوانی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی دەكات، داوا لە رێكخراوە نێونەتەوەییەکان دەكات فشار بكەن بە ئاراستەی دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ لەو كەسانەی دەستیان لە هەڵگیرسانی جەنگ نییەو بەشدارنین تیایدا.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بە پێی ئاژانسی هەواڵی ژن دوێنێ فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیا، لە نزیك گوندی تل شیر لەسەر ڕێگای قامیشلۆ- عامودا، ئۆتۆمبێلی دەزگایەكی ڕاگەیاندنی بۆردومان كرد و لەئەنجامدا كارمەندێكی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی بەناوی (نەجمەدین فەیسەڵ)، گیانی لەدەستداوە و ڕۆژنامەنووسێكی هەمان كەناڵ كە لەناو یەك ئۆتۆمبێلدابوون، بریندار بووە“.

هەر لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە بەشێک لە تاوانەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و خەڵکی مەدەنی کراوە و لە بارەوە هاتووە: “ئەمە یەكەم جار نییە هێزی ئاسمانی توركیا هێرشدەكاتە سەر هاوڵاتیانی سڤیل لە(١٣ی تشرینی یەكەم ٢٠١٩) فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا كاروانێكی خەڵكی مەدەنییان لە سەرێكانی لە هەرێمی جزیرە كردە ئامانج، لەو هێرشەدا ١١ كەس شەهید بوون و ٧٤ كەسیش برینداربوون.

لە ئەنجامی ئەو هێرشە (سەعد ئەحمەد) پەیامنێری ئاژانسی فورات شەهید بوو و حەوت ڕۆژنامەنووسی دیكەش برینداربوون. لە ناو ئەو كاروانەدا چەند رۆژنامەنوسێكی بیانیش بریندار بوون.

هەروەها بۆردومانەكەی ١١ی ئاب لە نێوان ناڵپارێزو پێنجوێنی هەرێمی كوردستانی عێراق بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێك، كە سێ سەرنشینی تێدا بوو لەدورو نزیك پەیوەندییان بە شەڕی نێوان سوپای توركیا و پەكەكە نەبووە، هەرسێكیان گیانیان لە دەستدا.

لەو هێرشانەدا بە هیچ شێوەیەك رەچاوی (رێككەوتنی ژنێف ساڵی ١٩٤٩) نەكراوە كە هەموو بڕگەكانی باس لە پاراستنی مافە بنەرەتیەكانی مرۆڤ دەكات لە كاتی سەرهەڵدانی جەنگ و داگیركاری و پاراستنی گیانی خەڵكی سڤیل لە مەیدانی جەنگدا و مافی ئەوانەی دەستیان لە هەڵگیرسانی جەنگ نییەو بەشدارنین تیایدا“.

لە کۆتاییشدا سەنتەری میترۆ بە توندی سەركۆنەی هێرشكردنە سەر تیمێكی رۆژنامەنوانی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی سڤیل دەكات و داوا لە رێكخراوە نێونەتەوەییەکان دەكات فشار بكەن بە ئاراستەی دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ لەو كەسانەی دەستیان لە هەڵگیرسانی جەنگ نییەو بەشدارنین تیایدا”.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …