پارلمانتارێکی پێشووی پارلمانی عێراق ئاشکرایکرد، “میلیشیاکانی بنەماڵەی بارزانیی دەستیان بەسەر ژمارەیەک بیرەنەوت و داهاتەکەیدا گردوە” و ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتەکەشی بۆ هیچ کام لە حکومەتەکانی بەغداد و هەولێر ناگەڕێنەوە.
غالب محەمەد ئەندامی پێشوی پارلمانی عێراق راگەیاند، “کۆمەڵێک کێڵگەی نەوتی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمدایە، ئەوانیش لە ناوچەکانی ماددەی 140 دان، لەنێویاندا کێڵگەکانی سەفیە و عەینزالە، بەڵام ئەمەی دووەمیان گەڕاوەتەوە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵیی”.
ئاماژه ی به وه شدا، “ژماره یەک کێڵگەی نەوت هەیە، له نێویاندا بای حەسەن کە لە ژێر دەسەڵاتی میلیشیاکانی بنەماڵەی بارزانییدایە، بەو پێیەی داهاتەکەی ناگەڕێتەوە بۆ حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵیی، ئەگەر ئەو بنەماڵەیەی پێشتر باسمان کرد کۆنتڕۆڵی بکەن، ئەکەوێتە دەرەوەی نەخشەی کێڵگەکانی ناوچەکەوە”.
ئەندامەکەی پێشوی پارلمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە “نێیچیرڤان بارزانیی لە ماوەی پێشوودا لەگەڵ کۆمپانیای بۆتاشی تورکیی ڕێککەوتنێکی هەبووە بە ئامانجی هەناردەکردنی لەسەدا ٣٠ی نەوتی هەرێم بۆ ئیسرائیل؛ ئەمە جگە لەوەی لە بەرامبەر هەناردە کردنی نەوت بۆ هەر وڵاتێک ئەوا تورکیا بڕە پارەیەک وەرئەگرێت”.