شرۆڤەکارێکی عێراقیی: ئەردۆغان ببێتەوە سەرۆککۆمار کەرکوک داگیرئەکات

شرۆڤەکاری سیاسیی عێراق قاسم تەمیمیی بە سایتی مەعلومەی راگەیاندوە، ئەگەر هەیە رەجەب تەیب ئەردۆغان لەهەڵبژاردنەکاندا بە یەکێک لە شێوازەکان پۆستی سەرۆک کۆمار بەدەستبهێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی سەرجەم هۆکارەکانی هێزو دەسەڵاتی بۆ دووبارە دەستبەسەرداگرتنەوەی دەسەڵاتی تورکیای لەبەردستدا کراوەیە و جەختیکردەوە: بە پشتیوانیی ناوخۆیی هەوڵی داگیرکردنی کەرکوک ئەدات.

ئەو شرۆڤەکارە وتیشی: بوونەوەی ئەردۆغان بەسەرۆککۆماری تورکیا  هۆکارێکی ئەرێنیی نابێت بۆ بەغداد، ئەمەش بەگوێرەی ئەوەی مەترسیی هەیە سیاسەتێکی دوژمنکارانەتر بەرامبەر بە عێراق بگرێتەبەر، بەتایبەت لایوابووە سیاسەتی رابردووی بەرامبەر عێراق سەرکەوتوو بووەو بەشێوەیەکی بەهێزتر کاری لەسەرئەکات.

تەمیمیی جەختیکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان تەنیا لەدۆسیەی ئاودا دژ بە عێراق ناوەستێتەوە، بەڵکو لەسەر هەردوو ئاستی ئەمنیی‌ و سیاسییش دژ بە عێراق کارئەکات‌و هێزە سەربازییەکانی زیاتر ئەهێنێتە ناو قوڵایی خاكی عێراق ‌و بەپشتیوانیی ناوخۆیی هەوڵی داگیرکردنی کەرکوک ئەدات.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …