“نەتەوەی دیموکراتیک پڕۆژەیەکی هەمەلایەنە و یەکگرتووە”

شارەزایەکی زانستی سیاسیی رایگەیاند، نەتەوەی دیموکراتیک پڕۆژەیەکی هەمەلایەنە و یەکگرتووە کە لەلایەن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەش کراوە.

د.فەرناز عەتییە، بارەی مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، هەڵسەنگاندی بۆ ئاژانسی فورات کرد.

فەرناز عەتییە دۆکترای لە زانستی سیاسییدا هەیە و وتی:” کاتێک لە ڕوانگەی سیاسییەوە سەیری پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک دەکەین، دەبینین بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان داوای نەتەوەیەکی دیموکراتیک دەکات و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەو دەیەوێت پرەنسیپی هاووڵاتییبوون بەهێز بێت و پێویستە کۆمەڵایەتیی بوون پێش بکەوێت و پەیماننامەی نێوان هاووڵاتیی و دەسەڵاتداریی نەتەوەی دیموکراتیک یەکسانیی لە نێوان ژن و پیاودا هەبێت، کە هەریەکەیان مافی ئەوەیان هەیە بە شێوەیەکی شەرعیی بژین و پێکەوەژیانی هاوبەش لە نێوانیاندا ببێت.”

ئاماژەی بەوەشکرد:”با لەبیرمان نەچێت کە دیارترین مۆدێل بۆ جێبەجێکردنی ئەم بیرۆکەیە مۆدێلی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە، مۆدێلەکە لەسەر بنەمای بیرۆکەی نەتەوەی دیمۆکراتیک، مۆدێلەکە لەسەر بنەمای ئازادیی و یەکسانیی دامەزراوە. لە ئایین و ئایینزا و پێکهاتەی نەتەوەیی جیاواز  پێکهاتووە.”

فەرناز عەتییە لەوەشدوا:”ئەگەر پەرە فیکری بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بدەین، دەبینین کە باسی ناناوەندیبوونی ئابووریی لە شارەوانییەکان کردووە و ئەمەش یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکانی بەڕێوەبەرییە. لەبەر ئەوە تیشک دەخاتە سەرپێویستی ئازادیی، یەکسانیی و پێویستی دیموکراسی و توانای بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە.”

هەروەها لەبارەی پرسی ژنان، فەرناز عەتییە ڕایگەیاند، پرسی ژن و ڕۆڵەکانی لای ئۆجالان بەگرنگ دەبینێ، هەروەها چەمکی کۆیلایەتیی بە هەموو شێوەیەک ڕەتکردووتەوە، بەتایبەتی کۆیلایەتییەک کە بەسەر ژناندا سەپێنراوە.

فەرناز عەتیە هێمای بۆ ئەوەشکرد:”عەبدوڵا ئۆجالان چەمکی ئازادیی نوێکردەوە و زانستی (ژنولۆژی) دروستکرد، ئەم زانستە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ژنان لەگەڵ ئابووریی، کۆمەڵگە و کاری کۆمەڵایەتیی هەڵسەنگاندن دەکات. ئەمە پڕۆژەیەکی ڕاستەقینەیە. لە ئەنجامدا دەبێت بە باشی لێی تێبگەین، پێویستە لە وڵاتانی عەرەبیی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوی بکەینەوە.”

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …