سوپای تورک هەوڵی دامەزراندنی ناوچەی پارێزراو دەدات لە هەرێمی کوردستان

دەوڵەتی تورک بەتایبەتی لەم ٢ساڵەی دوواییدا بەستنەوەی زۆرێک لەو ناوچانەی کە لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە لە خەڵکی سڤیل چۆڵ کراون، لە بەهدینانەوە تا برادۆست، هەوڵی دامەزراندنی ناوچەیەکی پارێزراو دەدات.

جوگرافیای کوردستان دابەش بووە، سیاسەتی بە تورک کردن، بەعەرەبکردن و فارس کردن بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ڕژێمە فاشیستەکانەوە لە هەر پارچەیەکدا بەڕێوەچوو. زنجیرەیەک کۆمەڵکوژی سیستماتیکی ئەنجامدراوە. گەورەترین ئەرکیان بە دەوڵەتی تورک سپاردووە کە بە داگیرکاری و بەربەرییەت ناسراوە. دوای ڕاگەیاندنی کۆمار نکۆڵی، قڕکردن و کۆچی زۆرەملێ ڕاستەوخۆ سەپێندرا. هەر دەسەڵاتدارێک کە دێت، بە ئەرکی سەرەکی خۆی دەزانێت کە چەمکی یەکگرتن و هەڵوەشاندنەوە تا کۆتایی بەڕێوە ببات.

ڕژێمی بەعسی سوریا بە پرۆژەی بەناو ‘پشتێنەی عەرەبی’ لە ڕۆژئاوا هەوڵیدا گەلی کورد دابەش بکات. ڕژێمی بەعسی عێراقیش هەمان سیاسەتی لەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستانی بەڕێوەبرد. لە باکوور بە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی کۆمەڵکوژییەوە هەوڵدرا پێکهاتەی دانیشتووان بگۆڕن؛ تەنانەت خەڵکی ئۆزبەکستانیان لە کوردستان نێشتەجێ کرد.

جوگرافیای کوردستان لە هەموو لایەکەوە لەلایان زاڵمانەوە دەور پێچ دراوە و زۆربەی هەرێمە مەدەنییەکان کراون بە هەرێمی سەربازی. ئەمڕۆ کاتێ بچنە زۆرێک لە شارەکانی باکوری کوردستان دەبینن کە هەرێمە سەربازییەکان گەورەترن لە هەرێمە مەدەنییەکان. ئەمە وەک ستراتیژێک وایە. هەرێمە سەربازییەکان چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوە، واتە لەسەر سنوورەکانی نێوان بەشەکان، قووڵتر دەبوونەوە. بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان هەمان شت ڕوودەدات. ساڵانێکی زۆرە هەرێمەکە بەتەواوی لەلایەن خودی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە بۆ هێزەکانی داگیرکەری تورک چۆڵکراون. لە ساڵانی نەوەدەکانەوە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی سیستماتیک بە تورکەکان بەخشراوە.

دەوڵەتی تورک لەژێر دەسەڵاتداری ئەردۆغاندا بەمەبەستی تەواوکردنی کۆمەڵکوژیی کوردان،  لەماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی هێرشە پاکتاوکارییەکانی. دەوڵەتی تورک وێڕای درێژەدان بە هێرشە داگیرکارییە بێوچانەکانی بۆ سەر هەرێمی گەریلاکان، هەروەها پلانی دانا هەرێمی پارێزراو لە باکووری کوردستانەوە تا سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست بکات. بەو هۆیەوە دەیویست گەلی هەرێمەکە بترسێنێت و بە شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشەکانی، بیگۆڕێ بۆ هەرێمێکی سەربازی و تەواو کۆچبەریان بکات. بە درێژایی سەدان کیلۆمەتر دیوارێکی دروستکرد بۆ دروستکردنی هەرێمی پارێزراو بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر سەدان هێرشی ئەنجامدا. هێرشەکان لەسەر ئەم بنەمایە ئێستاش بەردەوامن. گەریلا بە بەرخۆدانی خۆیان تا ڕادەیەکی زۆر ئەم هێرشانەیان تێکشکاند، بەڵام هێڵی هاوکاری شتێکە سوپای تورک نەیتوانی ئەنجامی بگرێت، بە جارێک پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر تاوەیەکی زێڕین پێشکەشیانی کرد. لە ٣ ساڵی ڕابردوودا هێزەکانی پارتی پێشەنگی سەربازانی تورک کردووە و بردوویانی ناو کەرێمەکانی گەریلاوە. پارتی لە بەهدینانەوە دەستی پێکرد، لەدەیان هەرێم بنکەی بۆ سوپای داگیرکەری تورک دروست کرد و دەستی کرد بە دوور خستنەوەی گوندنشینانی ئەو هەرێمانە. بە تایبەتی گوندەکانی نزیک بە هەرێمی گەریلاکانی کردە ئامانج.

بە سەدان گوند چۆڵکراون

لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمە مەدەنییەکان نزیکەی ١٠٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون. سەدان گوند چۆڵ کران و بوونە هەرێمی سەربازەکانی تورک. ئەو هەرێمانە ئێستا بۆ خەڵکی مەدەنی قەدەغە کراوە. نە خەڵکی سڤیل و نە ئاژەڵەکانیان تەنانەت لە دووری سەدان مەتریشەوە نابێ بچنە ناو ئەو هەرێمانە. شەرمەزارترین شت ئەوەیە کە هێزەکانی پارتی خۆیان ڕێگە نادەن خەڵکی سڤیل بچنە ئەو هەرێمانە و ئاسایشی بنکەکانی تورکیا مسۆگەر دەکەن. خەڵکی هەرێمەکە  بژێوی ژیانیان لە باخی ترێ و مەزرا پەیدا دەکەن، بە هەژاری دەژین. ڕێگەنادەن بچنە باخچەکانیان. خەڵکی هەرێمەکە لە بواری ئابووریدا تووشی کێشە و گرفت هاتوون، بەم هۆکارەوە تووشی سەختی زیاتر دەبن. هەندێکیان کۆچ دەکەن بۆ شارەکان، گەنجان هەوڵ دەدەن بچنە ئەوروپا، زۆریان لە ڕێگاکاندا دەمرن. لە لایەک پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و بنەماڵەی بارزانیی، هەر بستێکی هەرێمی کوردستان پێشکەشی دەوڵەتی تورک دەکەن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەوڵەمەندتر و قەڵەوتر دەبن، لە لایەکی دیکەوە گەلی هەرێمی کوردستان بە برسێتی و هەژاریی مەحکوم دەکرێن.

لە بەهدینانەوە هەتا برادۆست

دەوڵەتی تورک بە تایبەت لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا بە بەستنەوەی زۆرێک لەو ناوچانەی کە لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وە لە خەڵکی سڤیل چۆڵکراون، هەوڵی دروستکردنی هەرێمی پارێزراو لەسەر سنوورەکانی باکووری کوردستان لە بەهدینانەوە تا برادۆست دەدات. لەسەر هێڵی ئامێدی چەندین بنکەی سەربازی دروست کردووە. هەرچەندە وەک شوێنی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق نیشان دەدرێت، بەڵام سەربازانی تورک لە نێو ئەو هێزانەدان. بە ڕوونی لە دیمەنەکاندا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بوو کە سوپای تورک بەم دواییە بنکەی نوێی لە هەرێمی برادۆست دروست کرد، بە هەموو خێراییەکەوە هەوڵ دەدات کاریگەرییەکانی لەم هەریمەدا زیاد بکات. لە دەڤەری باڵەکایەتی زۆر بنکەی نوێی دروست کرد. سەرجەم ئامادەکارییەکان لە لایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە بۆیان کراوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بنکەی نوێی لە هەرێمی مەحمودی لەسەر سنووری زاخۆ، باتوفا و سنوورەکانی ڕۆژئاوای باشووری کوردستان دروست کردووە، دەیەوێت ناوچەی پارێزراو قووڵتر بکاتەوە و زەمینە بۆ ئۆپەراسیۆنە نوێیە داگیرکارییەکانی لەسەر ڕۆژئاوا ئامادە بکات. ئەوانەی دژی داگیرکاری دەبنەوە، لە ئەنجامی بەدواداچوونەکانی هێزەکانی پارتی دا هێرشیان دەکرێتەسەر و شەهید دەکرێن.

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هەرێم دەکاتە قوربانی

ئێستاش بە گەمارۆدانی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە گشتی لە باشووری کوردستان، لە خاڵی بنکەی کۆن و تازە دروستکراوەو هەتا بە کۆچکردنی گەلی هەرێمەکە، هەوڵدەدرێت بۆ دروستکردنی ناوچەی پارێزراوی سەربازی. زانراوە کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق باندی فڕین بۆ فڕۆکە سیخوڕییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دروست کراون. جگە لەوەش زۆرێک لە کەرەستە سەربازی ئاسمانی و زەمینیەکان بەرەو ئەو ناوچانە دەنێردرێت و لە هێرشی داگیرکاری بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا بەکاردەهێنرێن. لە دیمەنەکاندا وەهادا دەبینرێت کە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق تەنها لەبەر ئەوەی تێکۆشانی گەریلا زیانی پێ بگات، بە تەواوی باشوور دەکاتە قوربانی داگیرکەری تورک. بۆیە گرنگە هەموو گەلی باشوور بەشداری تێکۆشانی ئازادی بن کە لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە بەشێوەیەکی فیدایی بەڕێوە دەچێت.

 

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …