پرسە و سەرخۆشی

بەداخ و پەژارەیەکی قوڵەوە پرسەوسەرە خۆشی لە خۆمان و تێکرای خانەوادەو کەس وکاری قوربانیانی دەریایی ئیجەو نۆکەندی ئینگلیز دەکەین، کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی زۆر تراژییدی لەدەریادا خنکان و گیانیان لە دەستدا، کە تائێستاش جگە لەقوربانیانی نۆکەندی ئینگلیز کەھەشت کەسیان ھی دەڤەری راپەرینن ھەشتی دیکەش دانیششتوی شارو شارۆچکەکانی کوردستان بوون. دەیانی دیکەش تائێستاش بێ سەروشوێنن، دەڤەری راپەرین سەرەرایی رۆڵی پێشەنگایەتییەکەی لە بەدەستھێنانی دەسکەوتی مێژوویی خاوەنی تواناو دەرفەتێکی زۆری ئابوری و زەوی بەپیتی شتوکاڵی و بازرگانی یە، بەڵام بەھۆی ناداد پەروەری وگەندەڵی و چەتەگەری دەسەڵاتدارانەوە بەشی زۆری ھاوڵاتیان بەتایبەت گەنجان پەراوێزخراو فەرامۆشکراون و لەخێرو بێرو ھەموو دەرفەتێکی کار بێ بەشکراون، بێگومان ئەو دۆخە بۆ ھەموو باشوری کوردستان راستیەکە، بۆیە دەبێت ئەو ئازارانە ھەموانمان راچڵەکێنێت و خۆمان بەرپرسیار ببینین لەداھاتوی گەنجان و نەوەکانی داھاتوومان و لەنیشتیمانەکەماندا بەدوای چارەسەریدا بگەرێن. بەیەکگرتووی و رێکخراوەیی رووبەرووی نادادی و گەندەڵی وستەمکاری و خۆسەپێنی دەسەڵاتداران ببینەوە.

دەڤەری راپەین لەرابردودا نیشانی داوە دەتوانێت بەھێزو ئیرادەی خۆی بریار بدات و گەورەترین ھێزی ستەمکار بروخێنێت و سەربکەوێت.

ھەزاران سڵاو بۆ گیانی قوربانیانی دەڤەری راپەین و سەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان.

تەڤگەی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

ئەنجومەنی ھەرێمی راپەرین ٢٠٢١/١٢/٢٦

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *