نەبەز گۆران: سەرنج

نەبەزگۆران
خۆی تێزێكی هەیە دەڵێت: مرۆڤ ئەتۆمەكەیە
بڕوای وایە: چەك و تەقەمەنی و تەكنۆلۆژیا، بەرهەمی مرۆڤ خۆین، هەرچەندە بەهێزبن، هێزەكەیان ناگات بە هێزی مرۆڤ، كەوایە: مرۆڤەكە لەهەموو ئەو چەك و تەقەمەنیانە بەهێزترە، كە خۆی بەرهەمی هێناون.
لەسەر بنەمای ئەم تێزە، ئەو مرۆڤەی دروستكردوە، ناوی _گەریلا، شەڕڤان_ هەردوو ناوەكە، ئاماژەن بۆ مرۆڤێكی نوێ‌، مرۆڤێك كە خۆی ئەتۆمەكەیە و، دەتوانێت بەسەر كۆی ئەو هێزانەدا سەركەوێت، ڕووبەڕووی دەبنەوە. لەوانەیە قسەكردن لەسەر سەركەوتنی: گەریلا، شەڕڤان، قسەیەكی نوێ‌ نەبێت، چونكە پەروەردەی ئەم تایپە نوێیەی مرۆڤ، ڕاستەوخۆ بەستراوە بە سەركەوتنەوە، هەرجارێك سوپای _تورك_ هەوڵبدات ئەم كارەكتەرە تێكبشێنێت، هەوڵەكەی جۆرێكە لە تێنەگەیشتن لەم مرۆڤە.
ئەم مرۆڤە خۆی بووە بە ئەتۆمەكە، لەسەرزەمینی خۆیدا، تەنها دەتوانی وەك خۆی قبوڵی بكەیت، ناتوانیت شكستی پێبهێنیت. زیاد لە چل ساڵە بەردەوام لەم مرۆڤە دەدرێت، دوای هەموو لێدانێك بەهێزتردەبێت.
چاوەڕوانكراوە هەمووجارێك سەربكەوێت، بەتایبەت بۆ ئەوانەی، بەباشی پڕۆژە فیكرییەكە دەناسن، چونكە دەزانن لەپشت ئەم مرۆڤەوە، چ ئایدیا و فیكرێك هەیە، كە ڕەگوڕیشەكانی چوونەتە ناو مێژووی میزۆپۆتامیا و، مرڤێك لەناو پڕۆژەكەوە دێتە دەر، زمان پاك، زیهن پاك، خاوەن ئیرادە، هەڵگری پڕۆژەیەكی درێژخایەن، بۆ گەلی ژێردەستە.
هەمیشە بەم جۆرە بووە: دوای هەموو شكستێكی _توركیا_ لەبەردەم ئەم مرۆڤەدا، دەكرێت بۆ شاردنەوەی شكستەكە، پەلاماری كەمپێك، یان گەڕەكێكی ناوچەی شەنگال بدات، چونكە شكستخواردوەكە لەبری تێگەیشتن لەپرسی كورد لە باكور، لەبری تێگەیشتن لەم مرۆڤە و ئایدیاكانی، بەم هەوڵانەی دۆخە شێواوەكەی خۆی دەشارێتەوە.
تێبینی: ناچاربووم ناو وێنەی خاوەن فیكرەكە نەخەمە ڕوو، چونكە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك گەمارۆی خستوەتە سەر و، پەیج و ئەكاونت ڕادەگڕێت.
پێدەچێت (دیاب ئاغا) كان، ئیشیان شكاتكردن بێت لەو شوێنانەی، لەسەر ئەم پرسانە سەرنج دەخەنە ڕوو. چونكە پێیانوایە: بەڕاگرتنی ئەكاونتێك، یان پەیجێك، پرسێكی گرنگ فەرامۆشدەكرێت و، ئیدی ڕۆحە داڕزیوەكەی ئەوان بەمە ئاسودە دەبێت!
_دیاب ئاغا، یەكێكە لە سەرۆك خێڵە نۆكەرەكانی باكور، ڕەمزە بۆ ملكەچی و خزمەتكردنی بێگانە، دیوی ڕۆحە داڕزیوەكەی كوردە، كە خزمەتی ئەتاتوركی دەكرد. ناوەكەشی_دیاب، واتە: گورگ، بەڵام گورگ بوو بۆ گەلەكەی خۆی، نەك بۆ نەیارانی گەلەكەی.
باشوور، پڕە لەم دیاب ئاغایانە.
May be an image of 1 person and outdoors

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *