حیزبی شیوعی سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد  

شاندێکی حیزبی شیوعی کوردستان لە شاری کەرکوک، سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد و هەردوولا لەبارەی رەوشی کەرکوکەوە وتووێژیان کرد.

شاندێکی حیزبی شیوعی کوردستان مەڵبەندی کەرکوک، بە سەرۆکایەتیی هاوڕێ دڵشاد بەرپرسی مەڵبەند، سەردانی نووسینگەی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانی کرد، لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوک عومەری حاجی حسێن، هەڤاڵ بەختیار، حسێن جەباریی پێشوازیی لە شاندەکەکرا.

لە سەردانەکەدا هەردوولا، لەبارەی رەوشی سیاسیی شاری کەرکوک و دەوربەرییەوە وتووێژیان کرد، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە درێژەدان بە پەیوەندیی و سەردانەکانی هەردوولاکرا.

هەروەها چێکی بکە

كاروبارە تەندروستییەكانی هەرێمی کورستان بووە بە بازرگانیی

ئەبوبەكر مەجید سیستەمی تەندروستیی بابەتێکی گرنگە بۆ مرۆڤ، بە درێژایی مێژوو مرۆڤ لە گەڕاندابووە بۆ …