رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی سەرتاسەریی دەستپێکرد

لەگەڵ هەڕەشە و گوشارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ یەکەم ساڵیادی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی” لە سەرداوای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و چالاکوانانی مەدەنیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی سەرتاسەریی دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدکردنی ژینا ئەمینیی و دەستپێکردنی راپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادیی” لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتن دەستیپێکرد و دوکانداران و کاسبکاران لە شآرەکانی: کرماشان، جوانڕۆ، سنە، مەهاباد، بۆکان، مەریوان، بانە، سەقز، دیواندەڕە، شنۆ، دێوڵان و کامیاران و زۆر شاری دیکە دوکان و بازاڕەکانیان داخست.

هەروەها چێکی بکە

ھێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان کوشت

کردنە ئامانجی کۆڵبەران لەلایەن ھێزەکانی دەوڵەتی ئێران بەردەوامە و لە ناوچەی سنووری ھەنگەژاڵی بانە بە …