له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
“هه‌موو هه‌ڵپه‌ی توركیا بۆ ئه‌وه‌یه كوردی باشور و په‌كه‌كه بكات به گژ یه‌كتردا، توركیا له‌وه زیاتری له هه‌رێمی كوردستان ده‌وێت كه تا ئێستا بۆی ده‌كات“.
بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ بچینه نێو باسه‌كه‌وه هیچ قسه‌یه‌ك له ڕابردوو ناكه‌ین، ڕێك ئه‌و كاته‌ی هاكان فیدانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای به تیرۆریست ناساندنی په‌كه‌كه له عیراق ده‌كات، له توركیا وه‌زیری شه‌ڕی ئه‌و وڵاته هه‌ڕه‌شه‌ی له ناودانی په‌كه‌كه ده‌كات، كه‌چی چه‌ند كاتژمێرێك دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت به تامه‌زرۆییه‌وه ئامێز به هاكان فیداندا ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌نگاوه له گه‌ڵ هه‌نگاوی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا پێمان ده‌ڵێت ئێستا له چ پاشه‌كشه‌و بار‌و دۆخێكداین، ئه‌گه‌ر هانی هاكان به مه‌به‌ستی زه‌مینه سازی بۆ هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بێت، به‌ڵام خاڵی گرنگ له‌و هاتنه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی پرسی نه‌وتی هه‌رێم و به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له توركیا، پرسی په‌كه‌كه‌یه، توركیا گیرۆده‌ی بوونی هێزێكه كه ئه‌و له ڕێی ناتۆ‌و سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌وه به تیرۆریستی ناساندووه و كه‌چی ئه‌و هێزه هه‌میشه ده‌رگای له سه‌ر پشته بۆ ئاشتی بۆ توركیا بیانوی په‌كه‌كه گه‌یشتوه‌ته ئاستێك رقی له هه‌موو كوردێكی به شه‌ره‌ف بێت، كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل له رۆژئاوا‌و باشور، گرتن و زیندانی كردنی په‌رله‌مانتارو رۆژنامه‌وان و چالاك له باكورو توركیا، ئه‌مانه به‌شێكن له تیرۆری ده‌وڵه‌تی، ئه‌وه جگه له سیاسه‌تی به‌رده‌وامی بكوژی نادیار‌و به جاشكردنی كورد .
ئه‌مڕۆ توركیا له هه‌ر كات زیاتر ده‌زانێت په‌كه‌كه هێزی ئاشتی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه له توركیا‌و ناوچه‌كه‌ش به گشتی، ئه‌و نایه‌وێت ئه‌مه بكات بۆ توركیا په‌كه‌كه بیانوی ئێستایه، ده‌نا سبه‌ی په‌كه‌كه‌ش نه‌بێت له‌و شاخانه به دوای دوژمن‌دا ده‌گه‌ڕێت، یانی ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت دوژمن دروستده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كورد بكوژێت، ئه‌مه دژایه‌تی ئاشتی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په‌یه، به كوردی خائینیش ده‌یكات، ئیدی ئه‌و كورده خائینه هاكان فیدانی له باوكی خۆ هه‌ڵگه‌ڕاوه بێت یان هه‌ركێی تر، توركیا له په‌كه‌كه ده‌ترسێت له به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه هێزی ئاشتیه‌و كلیلی ئاشتی لای ئه‌وه، یانی توركیا نایه‌وێت ئاشتی بكات ئه‌مه كرۆكی باسه‌كه‌یه، پێده‌چێت سه‌رانی به ناو كوردایه‌تی باشور له‌م هه‌قیقه‌ته نه‌گه‌یشتبن ، هه‌موو هه‌ڵپه‌ی توركیا بۆ ئه‌وه‌یه كوردی باشور‌و په‌كه‌كه بكات به گژ یه‌كتردا ، توركیا له‌وه زیاتری له هه‌رێمی كوردستان ده‌وێت كه تا ئێستا بۆی ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش زۆری پێویست به ڕاسته‌وخۆ چوونه‌شه‌ڕه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پارتی و هه‌روه‌ها یه‌كێتیشه له گه‌ڵ په‌كه‌كه، به‌ڵام تا ئێستائه‌م كاره له لایه‌ن زۆربه‌ی فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌وه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ی توركیا له پارتی و یه‌كێتی ده‌وێت هه‌ر شه‌ڕی په‌كه‌كه و گه‌ریلا نیه له قه‌ندیل و شوێنه‌كانی تر، ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت شه‌ڕی شه‌ڕڤانانی رۆژئاواشه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وه‌شی گه‌ره‌كه كه سلێمانی ، مه‌خمور، شه‌نگال وه‌ك گۆڕه‌پانی شه‌ڕ نیشانبدات.
به گژدا چوونه‌وه‌ی خواستی توركیا بۆ شه‌ڕی كورد به كورد به‌رله‌وه‌ی ئه‌ركی په‌كه‌كه بێت ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به تایبه‌ت هێزی چه‌كداری پارتیه ، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌كرێت پارتی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حزبه ڕون و ڕه‌وان به توركیا بڵێن له بری داوای شه‌ڕی په‌كه‌كه فه‌رمون ده‌رگای ئاشتی بكه‌نه‌وه ،هه‌موو ده‌زانین پێشتر شه‌ڕ تاقیكرایه‌وه‌و شه‌هیدو قوربانی زۆریش درا، به‌ڵام ئامانجه‌كانی توركیا نه‌هاتنه دی، ملدانی له‌وه زیاتر به توركیا خیانه‌تێكی گه‌وره ده‌بێت و له داهاتودا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆر نه‌رێنی له سه‌ر پرسی كورد‌و كوردبوون جێده‌هێڵێت.