تەڤگەری ئازادیی لەگەڵ هاوشارییەکانی هەڵەبجەدا یادی کیمیابارانی شارەکەیان کردەوە

بە بۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەوە شاندێکی تەڤگەری ئازادیی، لەگەڵ خەڵکی شارەکەدا بەشداری یادەکەیان کرد و چونە سەر مەزاری شەهیدانی شارەکە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٣/٣/١٦ لە ٣٥ هەمین ساڵیادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە دا، شاندیکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە سەرۆکایەتی تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەر بەشداریان لەویادەدا کرد و لەگەڵ خەڵکی شارەکە و کەسوکاری شەهیدان  سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدان و مەزاری شەهیدانیانی شارەکەیان کرد.

تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەر ئازادیی سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان کرد و  رایگەیاند، ئێمە کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە کە یەک لە گەورەترین کۆمەڵکوژییەکانی مێژووی مرۆڤایەتییە، جارێکیتر شەرمەزار دەکەین و ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژییەکەدا ژیانیان لەدەستداوە بە ڕێز و پێزانینەوە بەبیردەهنینەوە، ئەوانەی لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا ژیانیان لەدەستداوە شەهیدانی کوردستان و گەلی کوردن.

هەروەها شاندەکەی تەڤگەری ئازادیی هیوای خواست، خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و شارەکە بکرێت و چیتر خەڵکی ئەو شارە لەوە زیاتر لە دۆخێکی سەختدا نەژین.

 

هەروەها چێکی بکە

پەیەدە لەبارەی دۆخی جندرێس داوایەکی ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد

نوێنەرایەتی پەیەدە لە شاری سلێمانی، کۆمەڵکوژکردنی گەنجانی کوردی لە جندرێسی سەربە عەفرین لە شەوی نەورۆزدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *