ئیبراهیم فەرەج
پشتیوانی سیاسی سەرکردە گەندەڵەکان دەکات،تەنانەت گەر سەرۆکێکی پاک یان حیزبی خاوەن فیکر دروست بێت،ئەوان دژایەتی دەکەن و ھەوڵ دەدەن،فێری گەندەڵی و دەسەڵاتخوازی بکەن،گەر نەچێتە ژێر بار تیرۆری دەکەن، یان لەڕێگای سیاسی لۆمپەنەوە، کودەتای بەسەردا دەکەن.
عبدالکریم قاسم و سادات دوو نمونەی مێژوون لە ئەفەریقاو ئاسیا،کەدەیانویست خزمەتی گەلانیان بکەن،پاک و دڵسۆزو دژە گەندەڵی بوون،کەچی ھەردووکیان ھەریەک بەشێوازێک لەناو بران،لەئێستا سەرنجی بەڕێز ئۆجالان بدەن، بیست و سێ ساڵە لەزیندانە، بەگەلەکۆمەکێی دەیان دەوڵەت لەسەرویانەوە ئیسرائیل ئەمەریکا بەریگانیا ھەیە،دیل دەکرێت و دەخرێتە زیندانەوە،بۆچی ؟ چونکە ناچێتە ژێر باری پیس و گڵاوی ،سیستمە دەسەڵاتخواز، شەڕانگێز، چاوچنۆکەکەی مودرنیتەی سەرمایەداری .
سیستمی مودرنیتەی سەرمایەداری بۆچی وادەکەن؟ بۆ ڕێگا خۆش دەکەن تاسەرکردەکان دزی و گەندەڵی بکەن؟ بۆئەوەی سەرکردەکان بکەن بەدوژمنی گەلەکانیان،دواجار بیکەن بەمنەت بەسەریەوە،بڵێن گەر ئێمە نەت پارێزین گەلەکەت دەتکوژن ، ڕادەپەڕن لەدژت دەسەڵاتەکەت دەڕوخێنن،ئەوە ئێمەین ڕێگری دەکەین و ناھێڵین بەرھەڵمەتی توڕەیی گەلەکەت بکەویت،کەماویت و لەسەرپێ وەستاویت،ھێزی ئێمەیە نەک ھێزی خۆت
جار جاریش لەڕێگای ڕۆژنامەو ڕۆژنامەنوسانی خۆیانەوە ، دزی و گەندەڵی و سامان و موڵک و ماڵەکانیان ئاشکرا دەکەن،ئیتر ھێندەی تر دەیانترسێنن و وابەستەی نەخشە و پلان و بەرنامە کانی خۆیانیان دەکەن .
ئەوەی بەدرێژایی ئەم سەد و پەنجا ساڵەی دروست بوونی دەوڵەت نەتەوەکان بینراوە . بەردەوام گەلان ھەژار ، برسی، نەخۆش ،خراوان، ئازادی و دیموکراتی و داد پەروەری و یەکسانی بوونی نەبووە، سیاسی و سەرکردەی دز ، درۆزن ، خائین ئافرێنراوە .
ئەفەریقا ، ئاسیا سەرەڕای دەوڵەمەندی خاکەکەی بەکانزاکانی وەکو ئاڵتون و نەوت و ئاوی شیرین و کشتوکاڵ ……ھتد . کەچی ژیان و گوزەران ی گەلان ساڵ بەساڵ خراپترو قورس تر دەبێت.
ھەرچی ویژدان و ئەخلاق ھەبێت لە سیستمی مودرنیتەی سەرمایەداریدا بوونی نییە،بکوژی بەھا سیاسی ، ئەخلاقی ، کۆمەڵایەتیەکانە،فیتنەی نێوان گەلان و پێکھاتەکانە ،ڕێگرو کۆسپی سەختی بەردەم ئاشتی و پێکەوە ژیانی دیموکراتیانەی گەلانە .
ئەوە بەریگانیا ، ئەمەریکا ،ئیسرائێل و ھاوپەیمانەکانیانە،ناھێڵن دۆزی کورد لەتورکیا و ئێران و سوریاو عێراق بەئاشتیانە چارەسەر بێت، سەرە ڕای بوونی شەڕێکی پەنجا ساڵە .
چونکە لەڕێگای شەڕی کوردەوە حکومەتە گەندەڵەکان وابەستەی خۆیان و فەرمانەکانیان دەکەن،کورد وەکو ھەژدیھا پیشانی سەرانی دەوڵەت نەتەوەکان دەدەن،دەڵێن گەر ئێمە نەبین کورد پارچە پارچەتان دەکەن . لەکاتێکدا کورد دوورو نزیک ئەو ئامانجەی نییە.
بێگومان خەباتی ڕاست و دروست ی گەلان بەتایبەتی تێکۆشانی بێ ھاوتای کورد لە تورکیاو سوریا،نەک پەنجا ساڵ سەد ساڵیش بخایەنێت، چونکە شۆڕشێکی پاک و ڕاستەقینەیە، بووە بەھێزی فیکری و فەلسەفی و پارادیگمای خوڵقاندووە، بووە بەھێزی سیاسی ، ئەخلاقی ،دیموکراتی ،کۆمەڵایەتی . ئەنجامەکەی گەیشتنە بەسەرکەوتن ، ژیانەوەی بەھا جوان و کەلتووریەکانی ناومێژوو دەبێت .
مودێرنیتەی سەرمایەداری تائێستا سەرەڕای ھەوڵە زۆرەکانی نەیتوانیووە ئاگری ئەم شۆڕشە خامۆش بکات، چونکە بەڕێکخستن و بە کۆمەڵگە بوونی ئافراندووە . بۆیە پیلانەکانی بەردەوام پوچەڵ دەبنەوە .
دیارە گەر گەلانی ناوچەکە بەگشتی پشتیوانی یەک بکەن،دەتوانن سەرکردە دزو درۆزن و خائین و بوکەڵەکانی دەستی مودرنیتەی سەرمایەداری قازانج ویس، تێک و پێک بشکێنن. دەتوانن بەیەکێتی نێوان گەلانی ناوچەکە. ئاشتی و ئازادی و دیموکراتی و پێکەوە ژیان . لەچوار چێوەی فەلسەفەی مودرنیتەی دیموکراتی و نەتەوەی دیموکراتی و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی بئافرێنن . دەتوانن سەرکردە ئۆلیگاریشیەکان و خێزانەکانیان بخەنە ناو زبڵدان، ژیانێکی بەشکۆو پڕ ئازادی و خۆشگوزەرانی بۆخۆیان دابین بکەن، تێپەڕاندنی ڕەگەز پەرستی و دەوڵەت نەتەوە،کە مودرنیتەی سەرمایەداری،بۆ ئاژاوەی نێوان گەلان دروستی کردووە، ڕێگای ڕاست و دروستی گەلانە.