لە کەرکوک گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا

 

بەهۆی نزیک بوونەوە لە یەکی ئایار لە شاری کەرکوک گردبونەوەیەک بەڕیوەچوو.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە٢٨/٤/٢٠٢٢ بە بۆنەی یەکی ئایار کۆمیتەی مەراسیمی یەکی ئایار، لە شاری کەرکوک ڕێپێوانێکی ئەنجامداو و چەندین داواکاری خرانە ڕوو و گردبوونەوەکە سەرەتا بەڕێپێوان دەستی پێکرد، لە بەردەم شاروانی کەرکوک تا بەردەم ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕێپێوانێک بەنوێنەری هەریەک لە حزبی (شیوعی کوردستان،  تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان،  زەحمەتکێشانی کوردستان، بزوتنەوەی دیمووکراتی کوردستان، یەکێتی سەندیکای ک بە بۆنەی یەکی ئایار کۆمیتەی مەراسیمی یەکی ئایار. رێکارانی بازگەی کەرکوک، سەندیکای کرێکارانی عێراق کەرکوک، هاوپەیمانی نیشتیمانی، رەوتی دیمووکراتی، رێکخراوی ئازادی ژنان کەرکوک  ڕیکخراوی پیمە، وە لەگەڵ چەندین کەسایەتی ڕۆشنبیر.

ئامادەبووانی گردبوونەوەکە چەندین داواکاریەکیان هەبوو کە پێکهاتبوو لە (هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ١٥٠ سالی ١٩٨٧، هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە٢٩ساڵی ١٩٧١، ئازادیی کاری سەندیکا و مافی کرێکاران هەبێت، یەکسانی بۆ ژنی کرێکار لە کاتی کارکردندا، کەمکردنەوەی باج و زەریبە لە سەرکارگەکان، ئەوکارگانەی هەبوونە پێشتر ئیستا لە کار خراون پێویستە دووبارە بە کاربخرێنەوە، هەڵمەتێک دژی گەندەڵی دەستپێبکرێت.

 

س-ع

 

 

هەروەها چێکی بکە

رێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی لە دەرەوەی وڵات لەبارەی داگیرکاریی تورکیاوە هاتەدەنگ

بەهێز و ئیرادەی یەکگرتوومان داگیرکاری دەشکێنین وەک ئاگادارن ڕژێمی داگیرکەری تورکیا لە دوێنێوە، سەعات هەشتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *