حەسەن جودی
ئه‌گه‌ر خۆمان له‌وه یه‌كلایی كردبێته‌وه كه خۆرهه‌ڵاتی ناوین به‌بێ پرۆسه‌یه‌كی گشتگیرانه‌ی رێنیسانس و رۆشنگه‌ری و ریفۆرم ئه‌سته‌مه له قه‌یرانه قووڵ و گشتگیرانه‌كه‌ی رزگاری ببێت، ئه‌وا مسۆگه‌ر گرفتی تاك به هه‌موو ره‌هه‌ند و ئیشكالییه‌ته‌كانییه‌وه ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بێت. به‌بێ شیته‌ڵكردن و لێكدانه‌وه‌ی گرفتی تاك قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ر گۆڕانێك و وه‌رچه‌رخانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و…هتد سه‌فسه‌ته و پووچگه‌راییه. چونكه ناهاوسه‌نگییه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر له نێوان “تاك و كۆمه‌ڵگه” و ” تاك ده‌وڵه‌ت” و “تاك و تاك – ژن و پیاو”دا به درێژایی مێژوو تا ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت. له بنه‌ڕه‌تدا خاڵی پێهه‌ڵگرتنی شۆڕشی ” زیهنی – ویژدانی” له گرفتی تاك سه‌رچاوه ده‌گرێت. هه‌ڵبه‌ته پێهه‌ڵگرتنێكی به‌مجۆره ده‌توانێ ده‌روازه له‌به‌رده‌م سه‌رده‌مێكی زێڕینی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی ریشه‌یی بكاته‌وه.
گومان له‌وه‌دا نییه كه گرفتی تاك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گرفتی نێوان ” سرووشت – كۆمه‌ڵگه – ده‌وڵه‌ت”دا سه‌ریهه‌ڵداوه. له بنچینه‌دا گرفتی تاك له گه‌وهه‌ری ناهاوسنه‌گییه‌كانی نێوانیاندا شاردراوه‌ته‌وه. له میانه‌ی به‌رده‌وام قووڵبوونه‌وه‌ی ناهاوسه‌نگی و گرفته‌كانی نێوان ” سرووشت – كۆمه‌ڵگه – ده‌وڵه‌ت”دا تاك ونبوو. له‌و ونبوونه‌شدا كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و مێگه‌لبوون هه‌نگاوی هه‌ڵهێنا. ده‌وڵه‌تیش بووه ناوه‌ندی هه‌موو شتێك و پرۆسه‌ی داماڵینی مرۆڤ له مرۆڤبوون ده‌ستیپێكرد و گه‌یشته ئاستی ده‌زگایه‌كی داپڵۆساندن و زه‌فتكردن و رووتاندنه‌وه‌ی مرۆڤ و سرووشت. سرووشتیش به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدان و شێواندن كه‌وت و هاوسه‌نگی خۆی له‌ده‌ست دا و له كانگای ژیانه‌وه به‌ره‌و كانگای توونه‌بوون و قووتدانی ئه‌گه‌ره‌كانی ژیان ئاراسته‌گیر كرا.
ئیدی كۆمه‌ڵگه له نێو خۆیدا له ئاستی كار و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا دابه‌ش ده‌بێت. له‌گه‌ڵ هه‌ر دابه‌شبوونێكدا گرفتی تاك قووڵتر و ئاڵۆزتر ده‌بێت. یه‌كه‌م دابه‌شبوونیش له‌نێو خودی تاكه‌كاندا له رووی ره‌گه‌زییه‌وه (ژن – پیاو) دێته ئاراوه. دوا به‌دوای دابه‌شكردنه چینایه‌تی و توێژاڵییه‌كان و پیشه‌وه‌رییه‌كان تا دێت پانتایی كۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام تاك له‌و پانتاییه‌دا ون ده‌بێت. به‌ر له‌و دابه‌شبوونه مرۆڤه‌كان وه‌ك زۆربه‌ی گیانله‌به‌ره‌كانی دیكه مێگه‌لبوونی سرووشتیانه – نه‌ك كۆمه‌ڵایه‌تیانه – ی خۆیان هه‌یه و هه‌موو له مێگه‌لایه‌تیدا ده‌ژین. وه‌لێ دوای دابه‌شبوونی یه‌كه‌م – دابه‌شبوونی هه‌ردوو ره‌گه‌ز- ره‌گه‌زی پیاو به‌سه‌ر ره‌گه‌زی ژن‌دا سالار و زاڵ ده‌بێت و پرۆسه‌ی كۆیله‌كردنی نیوه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌ستپێده‌كات و په‌ره‌ده‌سێنێ. دواتر دابه‌شبوونه چینایه‌تییه‌كان چینێك به‌سه‌ر چینێكی تردا باڵاده‌ست ده‌بێت و به‌مه‌ش پرۆسه‌ی كۆیله‌كردن، كه له گه‌وهه‌ردا پرۆسه‌ی ونكردنی تاكه‌كانه، زیاتر پانتاییه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه. ئیدی مێگه‌لبوونی كۆمه‌ڵگه یاخود بڵێین؛ پرۆسه‌ی به مێگه‌لكردنی كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ره‌گه‌زی پیاو و دواتر له‌لایه‌ن چینی كۆیله‌دار و فیۆداڵ و بۆرژوا به‌رده‌وامی پێده‌درێت.
له نێو ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا؛ ئیشكالییه‌تی نێوان ” تاكێتی تاك” و “تاكڕه‌وێتی تاك” ئیشكالییه‌تی هه‌ره دژوار و شاراوه‌ی نێو خودی مێژوو و شارستانییه‌ته‌كانه. له نێو ره‌گه‌ز و چین و توێژاڵی سه‌رده‌ستیشدا هه‌میشه هه‌وڵدان بۆ سه‌لماندنی ” تاكڕه‌وێتی تاك” له ئارادا بووه، تا راده‌ی ” خوداوه‌ندێتی پادشا” چووه. سه‌رجه‌م دیكتاتۆر و خوێنڕێژه‌كانی مێژوو و ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می مه‌یلی تاكڕه‌وێتی تاكن و به‌مشێوه‌یه ئاراسته‌یان وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م په‌یامبه‌ر و فه‌یله‌سوف و زانا و هونه‌رمه‌نده‌كانی نێو مێژوو و ئه‌مڕۆش به‌رهه‌می مه‌یلی تاكێتی تاكن، كه له ئاكامدا ئه‌وانه‌ن كه بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی ناهاوسه‌نگی نێوان “تاك – كۆمه‌ڵگه” و “تاك – ده‌وڵه‌ت” و ” تاك – سرووشت” و ” تاك – تاك”دا خاوه‌ن داهێنان و بلیمه‌تی بوون. هه‌روه‌ها تاكڕه‌وێتی تاكه هه‌میشه ئه‌و ناهاوسه‌نگییانه‌ی قووڵ و ئاڵۆزتر كردووه. ئیدی گرفتی تاك له واتایه‌ك له واتاكاندا گرفتی نێوان تاكێتی تاك و تاكڕه‌وێتی تاكه. لێره‌دا ده‌كرێ چه‌مكی ئازادی تاك – ئازادی كۆمه‌ڵگه – باشتر تێبگه‌ین.
حەسەن جودی(2004)
تێبینی: ئەم تابلۆیە هی هونەرمەندی پۆڵۆنی (تۆماس کۆبیرا)یە.