پانێلی “ژن، ژیان، ئازادیی” لە سلێمانی بەڕێوەچوو

بە هاوبەشی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕژاک، بە درووشمی “فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادیی” بەرەو چارەسەریی کێشەکانی ژنان و کۆمەڵگە هەنگاو دەنێین”، لە پانێلێکدا پرسی ژنان و رێگەچارەسەرییەکان خرانە بەرباس، هاوسەرۆک و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی ئامادەی بوون.

لە شاری سلێمانیی – هۆڵی خاک، ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ركخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان (رژاک)، بە درووشمی “بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادیی، بەرەو چارەسەریی کێشەکانی ژنان و کۆمەڵگە هەنگاو دەنێین”، پانێڵێک بەڕێوەچوو، تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سارا رەزا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، هاژە محەمەد و ئەندامانی دیکەی تەڤگەری ئازادیی بەشدار بوون.

کوردە ئەحمەد – کۆمەڵناس لە پانێلی یەکەمدا بابەتێکی لەبارەی هۆکاری ئەو توندوتیژییانەی بەرامبەر ژنان دەکرێن لە کۆمەڵگەدا پێشکەش کرد، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد ئامارەکانی ئەوە دەردەخەن ناهۆشیارییەکی مەترسییدار کۆمەڵگەی گرتووەتەوە.

چرۆشوانیی

پاشان لەلایەن پارێزەر چرۆ شوانیی – هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بابەتێکی لەبارەی یاسا و گرفتەکانی دەقە یاساییەکان پێشکەشکرا و ئاماژەی بەوەکرد، هۆکاری ئەوەی ژنان ناتوانن سوود لە یاساکان وەربگرن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان، ئەکەم هۆکار ئەوەیە ژنان خۆیان هۆشیارییان بەرامبەر یاساکان نییە، هۆکاری دووەمیش ئەوەیە خودی یاساکان کێشەیان هەیە و لە جێبەجێکردندا مافەکانی ژنان ناپارێزێت، چوونکە یاساکان لەلایەن عەقڵیەتێکی دەسەڵاتداری پیاوسالاراوە داڕێژراون و لە کاتی جێبەجێکردندا بە لایەنی پاراستنی مافەکانی ژناندا ناشکێتەوە.

لانیاس عەتا، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژیی، لە بابەتێکدا بە ناونیشانی” زانستی ژنۆلۆژی وەک چارەسەر بۆ کێشە جەوهەرییەکانی کۆمەڵگە” زانستی ژنۆلۆژیی بە ئامادەبووان ناسێنرا و ئاماژەی بەوە کرد، کە گرنگە هەموو ژنان و بەتایبەت ژنانی کورد خاوەندارێتی لەو زانستە بکەن و بیکەنە بنەمایەک بۆ ژیانیان، لەپێناو ڕزگار بوون لەو درۆ و فێڵانەی کە سیستم بۆ بە مێگەل کردنی کۆمەڵگە بڵاویان دەکاتەوە، چونکە تا ئێستا هیچ فیکر و ڕێباز و سیستم و ئایینێک بەو جۆرە کێشەکانی کۆمەڵگە و پرسی ژن دەستنیشاننەکراوە و هەر خودی ژنیش نەکراوەتەوە بە چەقی چارەسەریی بۆ پرسەکان.

روناک مەجید

هەروەها ڕووناک مەجید، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە چوارچێوەی زانستی ژنۆلۆژییدا بابەتێکی دەربارەی”هاوژیانی ئازاد” بۆ بنیاتی خێزان و کۆمەڵگەیەکی ئازاد و یەکسان و دادپەروەرانە پێشکەش کرد؛ ئاماژەی بەوە کرد، بۆ بە دەستهێنانی هاوژیانیش دەبێت ژنان خاوەن بۆ چوونی خۆیان بن و خۆیان بە موڵکی پیاو دانەنێن، هەروەها هەموو ئەو دەزگایانەی، کە لە بنەڕەتەوە بە باڵا دەستیی پیاو و کۆیلەکردنی ژن دامەزراون بگۆڕێن، بۆ پەیڕەوکردنی هاوژیانی لە سیاسەتیشدا، نوێنەرایەتی یەکسانی ژن و پیاو و سیستەمی هاوسەرۆکایەتییە.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …