له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له ده‌ره‌وه‌ی كڕوزانهوهو نیشاندانی برینه‌كه به خۆمان ، ئایه ئێمه چیمان بۆ هه‌ڵه‌بجه كردووه ، با واز له‌وه بێنین هه‌ڵه‌بجه كیمیای باران كراوه‌و هه‌زاران هه‌ناسه‌ی پڕكراوه له بۆنی سیانید، با باسی 16ی 3و هه‌فتاو چوار‌و هیچ رۆژو كاتێكی تر نه‌كه‌ین ، ئێمه خۆمان له ئازار تێناگه‌ین ، كه‌چی ده‌مانه‌وێ ئه‌وانی تر لێمان تێبگه‌ن ، راسته قسه كردنی شاكر نابلوسی ، فالح عه‌بدولجه‌بار ، یۆست هیلته‌رمان ، كه‌نعان مه‌كیه‌و كێ و كێ گرنگه بۆ ئێمه ، گرنگه ئه‌وان باسی برینه‌كانی ئێمه بكه‌ن ، به‌ڵام گرنگتر ئه‌وه‌یه برینه‌كان دوو باره نه‌بنه‌وه ، یانی زۆر پێویسته به‌ر له دووباره بوونه‌وه‌ی برینه‌كان بگرین ، هه‌ڵه‌بجه برینێكی به‌رده‌وامه ، نهبرینهكه ساڕێژكراوه ، نه دادوه‌ری گوێزه‌ره‌وه به ئه‌ركی خۆی هه‌ستاوه ، نه كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی تا ئێستا له ژێر بڕوا هێنانی ته‌واودایه به‌و برینه .
چۆن ده‌كرێت به‌رله‌وه‌ی هه‌موو عیراقیه‌كان دان به‌و برینه پڕ ئازاره‌دا نه‌نێن و له‌به‌رده‌میدا ده‌ست به سنگه‌وه نه‌گرن ، داوا له‌خه‌ڵكانی تر بكه‌ین بۆ ئه‌و كاره ، ئه‌ڵمانیه‌كان له هه‌موو ئه‌وانی تر زیاتر له‌به‌رده‌م هۆلۆكۆستا ده‌ستبه‌سنگه‌وه ده‌گرن ، ئه‌مه له لایه‌كه‌وه نیشانه‌ی به‌رپرسیاره‌تی و بینینی برینه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نیشانه‌ی بوونی دادوه‌ری گوێزه‌ره‌وه‌و تولهرانسه ، له به‌سره‌وه تا بابل ، له به‌غداوه تا موسڵ كام زانكۆی عیراق رۆژی شانزه‌ی سێ یادی ئه‌و برینه ده‌كاته‌وه ، فێرخوازه‌كان چه‌ند وتار له سه‌ر هه‌ڵه‌بجه داده‌نێن ، كێ ئاماده‌یه بۆ گیانی شه‌هیده‌كان نه‌مامێك بنێژێ ، ئه‌رێ له هه‌موو عیراقا به دهۆكی دهلالیشهوه چه‌ند پارك و باخچه‌و جاده‌و شوێن به ناوی ههڵهبجهوهن ، ئاخۆ یه‌ك به‌سرایی هه‌یه عومه‌ری خاوه‌ر بناسێت ، بزانێ عومه‌ری خاوه‌ر نێره یان مێ ، ” له كتێبی ، تاوانه‌كانی جه‌نگ چاپی دوه‌میدا كه حه‌نان شه‌عراوی پێشه‌كی بۆ نووسیوه ، له بن وێنه‌كه‌ی عومه‌ری خاوه‌ردا نووسراوه خاتونێكی كورد له ته‌ك مناڵه‌كه‌یدا بڕوانه لاپه‌ڕه 370ی ئه‌و كتێبه “.
هه‌ڵه‌بجه پێویسته شوناسێكی نێو ده‌وڵه‌تی بدرێتێ ، به‌رله‌وه‌ش شوناسێكی عیراقی ، ئه‌مه وه‌ك به‌رپرسیاره‌تی ، نه‌ك شتی تر ، ئه‌ڵمانیه‌كان زۆربه‌یان وه‌ك به‌رپرسیاره‌تی سه‌یری هۆلۆكۆست ده‌كه‌ن ، ئه‌مه پێویسته له‌ڕووی فكر‌و فه‌لسه‌فه‌ی مرۆییه‌وه ئیشی له سه‌ر بكرێت ، ناكرێت عیراقیه‌ك خوێنساردانهو بێبایه‌خانه سه‌یری هه‌ڵه‌بجه‌و برینه‌كه‌ی بكات ، له راستیدا پێویسته‌و ئه‌ركیشه له ڕووی دادوه‌ری گوێزهرهوهوه پارله‌مانی عیراقی به یاسا پرسی هه‌ڵه‌بجه بكاته پرسێكی نیشتمانی و له ته‌واوی فێرگه‌كاندا له خواره‌وه تا سه‌ره‌وه بخوێنرێت ، ببینرێت ، چه‌ند ناشرین و شه‌رمه مرۆڤ برینی مرۆڤه‌كانی تر به برینی خۆی نه‌زانێت .
هه‌ڵه‌بجه پێویستی به‌وه نیه حزب و حكومه‌ت و پیاوه ملیاردێره‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌یاننامه‌ی له سه‌ر ده‌ركه‌ون و فرمێسكی تیمساحی بۆ بڕێژن ، له كاتێكا ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر كردبویانه هۆیه‌ك بۆ پاره په‌یدا كردن و سواڵ ، هه‌موو به‌یاننامه‌و قسه زله كان ، نرخی ئه‌وه‌ی نیه وێنه‌یه‌كی عومه‌ری خاوه‌رو كۆرپه‌كه‌ی به دوو ڕسته‌ی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و فه‌ڕه‌نسی و چینیه‌وه به هه‌موو فڕگه‌و مۆڵه‌كانی دنیادا بڵاو بكه‌نه‌وه ، نرخی كڕینه‌وه‌ی ئه‌و خانوه‌ی نیه كه عومه‌ری خاوه‌رو خێزانه‌كه‌ی تیا دهژیاو له ناویدا مۆزه‌یه‌كی مرۆی له یادو یاداشتی قوربانیه‌كان بونیاد بنرێت ، نرخی ئه‌وه‌ی نیه پارله‌مانتاره‌كانی كورد له به‌غدا یاسایه‌ك دژی جینۆساید بنووسن و له پارله‌مانه‌وه ده‌ربچێت بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و داوای لێبوردن كردن ، به‌یاننامه‌و قسه‌ی زل جگه له فریو هیچی تر نیه ، فریوێك كه ده‌مێكه خه‌ڵكه‌كه لێی تێگه‌یشتون .
ئه‌م وتاره به‌شی تریشی هه‌یه .
تێبینیه‌كی پێویست : من له ژیانما بۆ كه‌س و كاری قوربانیه‌كان “پاشماوه ” به كار ناهێنم له كتێبێكا كه تازه چاپكراوه به ناوی منه‌وه وا ناوه‌كه هاتوه ،له بری ئه‌و وشه‌یه من هه‌میشه رزگار بوو ، دهربازبووبه كار دێنم ، ئه‌وه هاشا قسه‌ی من نیه .
له ژیانما یه‌ك دوو جار به هه‌ڵه‌بجه‌یی له قه‌ڵه‌م دراوم ئه‌وه‌ش شانازیه‌كه بۆ من كه له بابهتێكا باسی ده‌كه‌م، یه‌كه‌م جار له ساڵی 1988، دوه‌م جار له بۆنه‌یه‌كدا ناوی منیش له گه‌ڵ نوسه‌رانی هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتبوو ، كه وتم هه‌ڵه‌بجه‌یی نیم لایان سه‌یربوو.