خەڵکی نسێبین وەڵامی هێرشی پۆلیسیان دایەوە

لەکاتی کردنەوەی بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ژنان، پۆلیسی تورکیا لە نسێبین هێرشی کردە سەر ئامادەبووان، ئامادەبوانیش بە دروشمی ‘ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین’ و ‘بژی سەرۆک ئاپۆ’ وەڵامی پۆلیسە هێرشبەرەکانیان دایەوە.

پارتی چەپی سەوز بە شێوەیەکی جەماوەری بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ژنانی لە شەقامی ساکاریا لە ناوچەی نسێبین لە مێردین  کردەوە. پاڵێوراوانی پارێزگای مێردین و سەدان کەس بەشدارییان لە کردنەوەی بنکەکەدا کرد. جەماوەر بە دەم وتنەوەی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕا.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردن دا پاڵێوراوی پەرلەمان بێریتان گۆنەش ڕایگەیاند، ژنان ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە دژی دەسەڵات مێژوو دەنووسنەوە، کە چەندین ساڵە هەوڵی لەناوبردنی خەباتی ژنان دەدات، بەڵام بە دڵنیاییەوە ژنان دەسەڵاتی ئاکەپە دەڕوخێنن. دوای ئەو پاڵێوراوی پەرلەمان لەیلا کایا ڕایگەیاند، هەموو کۆمەڵگا لەو خەبات و تێکۆشانەی ژنانی کورد بەرێوەی دەبەن هێز و ورە وەردەگرێت و ڕاشیگەیاند، بەو خەبات و تێکۆشانەوە بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ژنان دەکرێنەوە. کایا وتیشی، تۆوی ئاشتی، ئازادی و دیموکراسییان چاندووە و لە ١٤ی ئایاردا ئەو تۆوانە شین دەبن.

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، قردێلەی بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردن بە دەم وتنەوەی دروشمەوە بڕدرا و نووسینگەکە کرایەوە. جەماوەری گەل بە هەلهەلەوە گۆڤەند و هەڵپەڕێکییان گێڕا.

پۆلیسی تورک بەرگەی دروشمەکانی “بژی سەرۆک ئاپۆ” و “ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین”، کە لە کاتی گۆڤەند و هەڵپەڕکێدا لەلایەن گەلەوە دەوترایەوە، بۆیە هەوڵیاندا ئەو کەسانە دەستگیربکەن، کە دروشمەکان دەڵێنەوە. دوای ئەوەی جەماوەر بە هەمان دروشم  لە دژی پۆلیسەکان وەستانەوە، پۆلیس بە گازی بیبەر و ئاوی بەهێز هێرشیان کردە سەر خەڵکەکە. پۆلیس چەندین کەسی دەستگیرکرد، خەڵکەکە بەردەوام بوون لە وتنەوەی دروشمەکان لە بەردەم نووسینگە و سەر شەقامەکاندا.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *