مەسخەرەکەی ئۆپزسێۆن،

شنیار ئەنوەر

گۆڕان بەئاشکرا بەشداری حوکمەتی کردو ڕوبەروی زۆرترین ڕەخنەی جەماوەرەکەی بۆوە،
کاتێک لەمەبدەئەکانی لایدا خەڵک بە توندی سزای دا ، بەڵام چونکە (٩) کورسیەکەی خاوەنی نەوەی نوێ (شاسوار) دیاری بەرزانی یە، خاوەنی جەماوەرێکی راستەقینە نیە، بۆیە نابینی کەس ڕەخنەی لێبگرن لەبەرامبەر ئەو فەزاحەتەی ئەم حزبە هەیەتی، هەر لە سوک کردنی کاری پەرلەمانتاری (بەدانانی ژن و مێردی پەرلەمانتارو کەسە نزیکەکانی خاوەنی حزبەکە کردنیان بەڕۆبۆت بەناوی پەرلەمانتار) هەروەها تێپەراندنی کارە نائەخلاقیەکانی دەسەڵات (بەدانانی کۆمەڵێک کەسی سوکو چروک کە بۆتە قەشمەری خەڵک، کارەکەی تەنها ئەوەیە کە شاسوار ناردوێتی بۆ سیخوڕیکردنی بەسەر ژن و پیاوە پەرلەمانتارەکانی حزبکە لەبەغداد، بەتایبەت ئەو پەرلەمانتارانەی حزبەکە کەتائێستا لای خاوەنی حزبکە ڤیدۆو خاڵی لاوازیان نەگیراوە).

ئەمە تەکتیکە قێزەونەکانی شاسوارە کە کەسانی سیخور و چەلاوخۆر دادەنێ بۆ سیخوریکردن بەسەر ئەوانیترەوە، کە یەکێک لە بەناو پەرلەمانتارەکانی ئەو رۆڵە دەبینێ لە بەغداد.

تەماشاکەن شاسوار بەدەمی خۆی هاواردەکات دەڵێت (٩) کورسیەکەم فرۆشتوە بۆ پارە (بەناوی ئەوەی گوایە وەزیری ناوێ، لە کاتێکدا واژوی پەرلەمانتارەکانی دەمێکە خراوەتە مەزاتەوە)، بەڵام نابێتە جێی باسی گشتی و دەنگدەرەکانی، چونکە لە ڕاستیدا ئەم کابرایەو خۆفرۆشەو دەنگەکانیشی دەنگی حەقیقی نین بەڵکو بەرزانی بۆ ڕێگریکردن لەچونەوەی کۆمەڵێک پەرلەمانتاری بەهەڵوێست کورسیەکانی ئۆپزسێۆنی بەخشیوەتە ئەم حزبە پڕ لە سکانداڵە.

ئێستا نازانم باتەتی هەلواسینی پاڤێلو قوبادو مەسرورو مەنسور لەبەردەرکی سەراو قەڵای هەولێر چی لێبەسەرهات؟ یان کەیسەکانی دادگای شاسوارو گرتەڤیدۆو قەرزەکانی چیلێهات؟

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *