بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، رژاک بەردەوامە لە زنجیرە چالاکییەکانی.
لە شاری کەرکوک، بەبۆنەی رۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر لە بەردەوامی چالاکییەکانیدا، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان (رژاک)لەژێر دروشمی (لەدژی ڕەشەکوژی ژنان بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادیی لە تێکۆشان بەردەوامین) هەستا بە بەهەڵواسینی دەیان پۆستەر لە سەرەتاسەری شارەکە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی پەیامی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان.
پۆستەرەکان لە گەڕەکانی (ڕەحیم ئاوا، سەرچنار، شۆرجە، قەڵای کەرکوک، ئەڵماس) و چەند گەڕەکێکی دیکەی شاری کەرکوک هەڵواسران و چالاکییەکانی (رژاک) بە چالاکی جۆراوجۆر بەردەوامە و ماوەی ١٦ رۆژ دەخایەنێت.